دوو ڕۆژنامەنووسی ژن لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا

ڕۆژنامەنووسان ئولا ئاتەڵا و دوعا ئەلجەبور لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی حکومەت لە غەززە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوەکراوە دوو ڕۆژنامەنووس لە هێرشێکی فڕۆکەی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ناوی دوو ڕۆژنامەنووسەکە کراوە، ئولا ئاتەڵا  لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکاندا لە ناوچەی عەد- دێرک لە غەززە گیانی لەدەستداوە.

 

لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی گیانیان لەدەستدا

لە بەیاننامەیەکی دیکەی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینیدا هاتووە کە ڕۆژنامەنووس دوعا ئەلجەبور لەگەڵ هاوژینەکەی و منداڵەکانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە خان یونس گیانیان لەدەستداوە.

 

عومەر نەزال، جێگری سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین، ئاماژەی بەوەکرد دوعا ئەلجەبور بۆ میدیای هەرێمی "تۆڕی چاوی میدیا" کاری کردووە.