یونامی لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتە دەنگ

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق "یونامی" لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ کامپی مەخمور و شەنگال ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو کاتێک ڕێز لە سەروەریی و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتووانی ناوچەکە بپارێزرێن.

ناوەندی هەواڵ

یونامی لە پەڕەی فەرمیی توویتەری خۆی، پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووتری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخمور و شارۆچکەی شەنگال بڵاوکردەوە.

یونامی دەڵێت: "دوای هێرشە ئاسمانییەکانی نەینەوا کە بووە مایەی خستنەوەی قوربانیی مەدەنی، ئێمە ئەوە دووپات دەکەینەوە، کە پێویستە هەموو کاتێک ڕێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتوانی ناوچەکە بپارێزرێن و کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و هاریکارییەوە چارەسەر بکرێن".

بەڵام یونامی لە لێدوانەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە لایەنی هێرشکار نەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی ٣١ی شوبات فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەیەک کاتدا بۆردوومانی کامپی مەخمور و شەنگال و شارۆچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد، چەندین هاوڵاتیی مەدەنیی کامپی مەخمور برینداربوون و دوو هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپەکە شەهیدبوون، هەروەها ٢١ پێگەی لە شەنگال بۆردوومان کردو سێ هاوڵاتی مەدەنیی کە کاری هەڵکەندنی بیریان کردووە گیانیان لەدەستداوە.