"ئەوان بە گۆڕینی بەرنامەی پەروەردە مێژوو پێچەوانە دەکەنەوە"
هادیە شێخ حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە بۆ هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە گۆڕانکارییەکانی بەرنامەی خوێندن لەلایەن هەتەشە کرد و ڕایگەیاند، دەیانەوێت مێژوو پێچەوانە بکەنەوە.
سیبیلیا ئیبراهیم
ڕەققە- چەتەکانی هەتەشە بەرنامەی پەروەردەو ڕاهێنانەکانیان گۆڕی بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیاندا بگونجێت، به پێی ئه م گۆڕانکاریانه ناو و وێنەی زەنوبیا له پەرتوکەکان دەردەهێندریت و مێژووی گه لی سووریا دەشێوێندرێت،هادیە شێخ حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە بۆ هەرێمی باکوەر و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە مەترسی گۆڕانکاری لە پرۆگرامی پەروەردە و شێواندنی مێژوو و واقیعی فرە کولتووری سووریا کرد.
سەبارەت بە پێشهاتەکانی سەوریا و گۆڕانکارییەکانی بەرنامەی خوێندن وتیئەوەی بۆ سووریا هیوامان خواست کە ئەم گۆڕانکارییە هەموو گەلان و ئایینەکان و ئەوانەی بەرگری لە مافی پێکهاتەکان دەکەن کۆبکاتەوە، هەموو سووریا بگرێتەوە لە ژێر چەترێکی دیموکراسیدا، بەڵام گۆڕینی بەرنامەی پەروەردە لەلایەن هەتەشە هەوڵێکە بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕێبازێک کە ڕێز لە فرەچەشنی ئایینی و کولتووری سووریا لە بواری پەروەردەدا بگرێت.
لابردنی وێنەی زەنوبیا
هادیە شێخ حەسەن ڕەخنەی لە لابردنی وێنەی زەنوبیا لە پەرتوکی خوێندنی مێژوو گرت و پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی چاوپۆشی لە مێژووی ژنان دەکات؟ وتی: ئێمە هەمیشە داوامان کردووە هەموو مافەکانی ژنان بدرێت و بگەڕێنەوە بۆ سروشتی ڕەسەنی خۆیان. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنان لە هەموو بوارەکاندا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، لابردنی وێنەی زەنوبیا بە واتای دەستوەردان لە مێژووی ژنان، ئێمە بەم شێوەیە مێژووی ژنان بسڕینەوە بە مەترسیدار دەزانین، وەک گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شانازی بە مێژووی دەوڵەمەندی خۆمانەوە دەکەین، ئەم مێژووەش کە تێیدا ژنان جێگەی خۆیان دەگرێتەوە، بەتایبەتی ناوەکانی وەک زەنوبیا، بۆ ئێمە زۆر بەنرخە.
"هەنگاو دژی ژنان دەگیرێتەبەر"
هادیە شێخ حەسەن ئاماژەی بەوەدا، دوای ساڵانێک لە شەڕ و سەختی کە لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە هێنایانە ئاراوە، هەتەشە دەستیکرد بە هەنگاونان بۆ نەهێشتنی ناسنامەی ژنان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییان، و وتی: ڕۆڵی ژنان ئەوەندە تێکچووە، هەوڵێکە بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی ڕابردوو کاتە تاریکەکانە کە مافی ژنان سەرکوت کراوە، ژنان لە دژی ئەم بڕیار و جێبەجێکردنانە خەباتیان کردووە و بەردەوامیش دەبن، هەر بۆیەش بوونی ژنان لەسەر ئەم خاکە بەردەوام دەبێت.
هادیە شێخ حەسەن ڕایگەیاند، لە پرۆسەی بونیادنانی ڕووخسارێکی نوێ بۆ سووریا، پێویستە مافی گەلانی کەمینەکان بپارێزرێت و ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمای زانست و دیموکراسی بێت.