ئەو ژنانەی کە ئایشە شانیان لە ئامەد بەخاک سپارد: لەبیری ناکەین
ئەو ژنانەی لە ئامەد پێشوازییان لە پرسەی هونەرمەندی کورد ئایەشە شان کرد، تیشکیان خستە سەر بەرخۆدانی و ڕایانگەیاند، هەرگیز ئایشە شان لەبیر ناکەن.

بنەڤش ستێرک
ئامەد-ئایشە شانی کوردی گەیشتە زێدی خۆی. حەسرەتی ناو دڵی دوای ٢٩ ساڵ کۆتایی هات، ئایشە شان کە لە ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری ئیزمیر کۆچی دوایی کردووە، لەو کاتەوە خەڵکی ئامەد دەیانەوێت تەرمەکەی ببەنەوە ئامەد، لە ئەنجامی هەوڵی شارەوانیی ئیزمیرو ئامەد دوێنی تەرمەکەی برایەوە ئەو شارە، ژنان لە کاتی چوونە گۆڕستان بە پانکارتی ‘ئایشانی کوردی، بەخێر بێیت بۆ ئامەد’، پێشوازییان لە تابوتی"بولبولی کوردی" کرد.
ژنان تابوتەکەییان هەڵگرتبوو
لە گۆڕستانی یەنیکۆی، ئازیزانی ئایشە شانا بە فرمێسکەوە پێشوازییان لێکرد. ئەو ژنانەی دەیانویست دوا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، تابوتەکەیان هەڵگرت و گۆڕەکەیان بە گوڵ دەڕازاندەوە. ئەو دایکانەی کە هاتبوونە گۆڕستان، لەگەڵ فرمێسکەکانیان، هەست و بیرکردنەوەکانیان لەگەڵ ئێمەدا باس دەکرد. یەکێک لەو دایکانە ناوی مێنیچە یەنی بوو. لە ژێر خۆری سووتێنەری هاوینەی دیاربەکردا، دایکی مێنیسێ هەوڵیدا خۆشەویستی خۆی بۆ ئایشە شان دەرببڕێت.
"ژنێکی بەرخۆدێر بوو"
دایکە مەنیجە باسی لەوە کرد کە ئایشە شان ژنێکی بەرخۆدێر بووەو وتی: بە گۆرانییەکانی، بە هێزی خۆی، ژنێتی خۆی لە پیاوان و لە خێزانەکەی قبوڵ نەکردووە، زێدی خۆی بەجێهێشتووە، چووەتە شارە گەورەکانی تورکیا و لەوێ گیانی لەدەستداوە، ئەو دایکە بووە کە زۆر ئازاری چەشتووە، بەڵام زۆر بەهێز بووە، دەڵێم بژی گەلی کورد، سەری ڕێبەر ساغبێت.
"هەرگیز لەبیری ناکەین"
ژنێک بە ناوی مەیرەم سۆیلو کە گۆرانیەکەی ‘باڤێ سێران’ی لە سەر گۆڕی ئایشە شان وتەوە و بووە هۆی ئەوەی فرمێسکی لێ بڕژێت، سەرنجی بۆ حەسرەتی ئایشە شان ڕاکێشا و وتی: ئێمە بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر ڕەنجدەر بوون پیرۆزیان دەکەین، بۆ ئەوەی ئایشە شان بگاتە زێدی خۆی، ژنێکی بەرخۆدێر بوو، لە دژی ستەم وەستایەوە، ڕووبەڕووی ستەم و سەختییەکی زۆر بووەوە، بەڵام سازشی نەکرد، ئەمڕۆ هەزاران ژن بوونەتە گۆرانیبێژ بەناوی ئەوەوە، هەرگیز ئایشە شان لەبیر ناکەین. هەرگیز نامرێت، چیرۆکەکەی بۆ نەوەکانمان دەگێڕینەوە.