"ئەو ژنانەی کە دەوێرن" پێشەنگایەک بۆ نیشاندانی هونەری ژنانی بوێر

لە گوندێکی سانفرانسیسکۆی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژنان لە پێشانگایەکدا بە ناونیشانی "ئەو ژنانەی کە دەوێرن" تابلۆکانیان نمایش دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

مانگی ئادار کە بە مانگی ژنان ناسراوە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئاهەنگی ژنان بەردەوامە ئەویش لەرێگەی "گەلەری هونەری شانۆی" گوندی دانڤیل کە تیایدا ژنانی داهێنەر بە ناونیشانی "ئەو ژنانەی کە دەوێرێن" تابلۆکانیان نمایش دەکەن، تایبەتمەندیەکانی پێشانگاکە لەلایەن هونەرمەندانەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە بوێرن بەرەنگاری نۆرمەکانی کۆمەڵگا ببن، سەقفی شوشە بشکێنن و ڕێگای نوێ بۆ ژنان دروست بکەن.

 

هونەرمەندانی بەشداربووی پێشانگاکە دەلێن: "ئێمە پێمانوایە هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ئاهەنگگێڕان و دڵخۆشیە بۆ ئەو ژنانەی کە هێشتا تێکۆشانی باش دەکەن بۆ سەربەخۆیی و یەکسانی و کەمێک دەسەڵات".

 

"ئەو ژنانەی کە دەوێرن" لە ٢٠ی ئایار نمایش دەکرێت و چەنگین تابلۆی سەرنجڕاکێش لەخۆ دەگرێت کە ئاماژەن بۆ دەرخستنی کێشەو گرفتەکان کە لە ڕابردوو ی ئێستاو داهاتووشدا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.