ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بریندار بوو گیانی لەدەستدا

ڕۆژنامەنووس موراد میرزا ئیبراهیم کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بریندار بوو، گیانی لەدەست دا.

شەنگال

 

ڕۆژی ٨ی تەمووز، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەون "SÎHA" لە شەنگال، سێ کارمەندی کەناڵی چرا تی ڤی و چرا ئێف ئێم بریندار بوون.

 

لە هێرشەکەدا چوار کەس کە بە ڕێگاکەدا تێدەپەڕین و ئەندامانی یەک خێزان بریندار بوون.

 

ئەوەش زاندراوە کە موراد میرزا ئیبراهیم، ​​یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە هێرشەکەدا بە سەختی بریندار بووە، ڕۆژی ١١ی تەمووز گیانی لەدەستداوە.