ئەو کەسانەی ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵیان کوشت دەستگیران

سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەحمەد حەندان نایف، پەنابەری تەمەن ١٧ ساڵ کە لە شاری ئەنتاڵیا کاری دەکرد و کوژرا، دەستگیر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەحمەد حەندان نایف، تەمەن ١٧ ساڵ بە ڕەگەز سووری، بە دەستی سێ ماتۆڕسوارکە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵدا بوو بە چەقۆ کوژرا، هەر سێ ئەنجامدەرەکە لەلایەن ئەو دادگایەی کە ڕەوانە کراون بۆی سزا دراون و دەستگیرکران.

 

ئێوارەی ڕۆژی ٣ی تەمووز دوای پشکنینی تەرمەکەی لە پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەنتالیا، تەرمی ئەحمەد حەندان نایف درایەوە دەست خێزانەکەی و پاشان گواسترایەوە بۆ سووریا.

 

بەهۆی هێرشی گروپە ڕەگەزپەرستەکان لەناوچەی سێریک، ٤٠ پەنابەر کە منداڵ و ژنیان تێدایە لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون و ئەوانەی ناسنامەی پاراستنی کاتییان نەبووە، دیپۆرت دەکرێنەوە.