ئەو کۆچبەرانەی کە هەوڵیاندا لە سنووری یەمەن بپەڕنەوە تەقەیان لێکرا

هیومان ڕایتس ۆوچ ڕایگەیاند یەکەکانی سعودیە تەقەیان لە سەدان کۆچبەری ئەسیولای کردووە کە دەیانویست لە سنووری یەمەن بپەڕنەوە.

 

ناوەندی هەواڵ- ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ "هیومان ڕایتس ۆوچ" ڕایگەیاند سەربازەکانی سعودیە تەقەیان لە سەدان هاوڵاتی ئەسیوبی کردووە کە هەوڵیان داوە لە یەمەنەوە بپەڕنەوە بۆ وڵاتەکە، اماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکان لەوانەیە بگاتە هەزاران کەس.

نزیکەی ٧٥٠ هەزار ئەسیوبی کۆچیان کردووە بۆ سعودیە بەهۆی شەڕی ناوخۆی دوو ساڵەی ناوچەی تیگرای لە باکووری ئەسیوبیا، نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەی لە سعودیە دەستپێکردووە سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکان لەلایەن هێزە سنورییەکانەوە لەسەر سنووری یەمەن و تەقەکردن لە کۆچبەران.

سەرکردەکانی سعودیە پێشتر ڕەتیان کردووەتەوە کە سەربازەکانیان کۆچبەریان کوشتبێت.