ئەو ٧ ڕۆژنامەنووسەی دەستگیرکرابوون ئازاد کران

٧ ڕۆژنامەنووس کە بە هۆی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکانی ناوچەی سەراچهانەئ ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و دەسگیرکرابوون، ئازاد کران.

ئەستەنبوڵ

 

ڕۆژنامەنووسان زەینەب کورای، یاسین ئاکگول، هەیری تونج، گۆخان کام، کورتولوش ئاری، عەلی ئۆنور تۆسون و بولەنت کیلیچ لە ٢٥ی ئاداردا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بە تۆمەتی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکانی شەقامەکان دوای لێکۆڵینەوە لە شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کران.

 

داواکاری گشتی بڕیاری ئازادکردنی ٧ ڕۆژنامەنووسەکەی بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری دەرکرد، بەڵام داواکاری گشتی دوای ماوەیەکی کەم بڕیارەکەی گۆڕی و سەرجەم ڕۆژنامەنووسەکانی بە داواکارییەک بۆ دەستگیرکردنیان ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ئاشتی کرد.

 

دوای ناڕەزایەتی پارێزەران، ٧ ڕۆژنامەنووسەکە ئازاد کران.