ئێشکگری سنووری نوسێبین-قامیشلۆ لە ڕۆژی سێیەمدایە

چالاکیی ئێشکگری دژ بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سنووری نوسێبین- قامیشلۆ دەستی پێکردووە و لە ڕۆژی سێیەمدا بە دروشمی بەرخۆدان بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی SMO بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا لە سنووری نوسێبین- قامیشلۆ چالاکیی ئێشکگری دەستیپێکرد و لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.

 

لە بەیانی زووەوە سەدان کەس چوونە ناوچەی ئێشکگری، ئەو کەسانە کە لە ئەندامانی دایکانی ئاشتی و کەسوکاری زیندانیان و سیاسەتمەداران و هاووڵاتیان پێکهاتبوون، دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" "بێدەنگی مردنە، بەرخۆدان ژیانە"، "گەلی ڕۆژئاوا تەنیا نییە" و "ژن، ژیان.، ئازادی"یان بەرزکردەوە.

 

زۆربەی چالاکوانەکان ژن و گەنج بوون و بە یەک دەنگ گۆرانی بەرخۆدانیان دەوتەوە.

 

"پێویستە حکومەت ئێستا چاو و گوێی خۆی بکاتەوە"

غوربەت تەکین، یەکێک لە چالاکوانەکان و دایکی ئاشتی، لە چالاکییەکەدا وتی: پێویستە ئێستا حکومەت چاو و گوێی خۆی بکاتەوە و بەسە ەم دڕندەییە بەرامبەر گەلی کورد، ڕۆژانە ژن و منداڵ و گەنج دەکوژرێن، ئێمە دەمانەوێت ئەم شەڕە لە ئێستاوە کۆتایی پێبێت. ئێمە ئاشتی کوردستان و جیهانمان دەوێت، هۆکاری هەموو کێشەکان گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، ئەم شەڕە دەتوانێت بە ئازادی ئۆجەلان کۆتایی پێبێت، ئێشکگریمان بەردەوام دەبێت تا ئەنجامێک بەدەست دەهێنین.