"ئێشکگری دادپەروەری" ٣٦٩ ڕۆژە بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٦٩ ڕۆژە تێکۆشان بۆ دادپەروەری دەکەن، دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی ٣٦٩ ڕۆژە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی کۆتایی هەفتەوە و داخستنی دادگای رەحا، بنەماڵەى شەنیاشار لە ماڵی خۆیاندا لە پرسوس درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.

 

بنەماڵەى شەنیاشار لە تویتەرەکەیاندا پەیامێکیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاندووە: "بەڕێوەبەرانی وڵاتە بەهێزەکان نایانەوێت کۆمەڵگە یادەوەریی هەبێت، قسە بکات و جموجوڵی هەبێت، لە نەخۆشخانە بنەماڵەکەى ئێمەیان کۆمەڵکوژکرد، تاوەکو دادپەروەری بەدی نەیەت ئێمە بێدەنگ نابین (#SUSMAYACAĞIZ) و لە هەموو شوێنێک دا باسی ئەم ناهەقییە دەکەین".