ئێشکگری دادپەروەری ٣٢٤ ڕۆژی تێپەڕاند
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار کە ئێشكگری دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پرسیاری ئه‌وه دەکەن "٣٢٤ ڕۆژه ئێمه داواكاری دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین، ئاخۆ كه‌ی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه ده‌چه‌سپێت؟".
ڕحا
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا له ناوچه‌ی پرسوسی ڕحا هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یەڵدزه‌وه كوژران، لەگەڵ کوڕەکەی فەریت شەنیاشار کە لە ڕوداوەکەدا برینداربوو، چالاکی ئێشکگری دادپەروەریان دەستپێکردوەو لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
بنەماڵەکە ئه‌مڕۆ لە تویتەر ئه‌و په‌یامه‌یان بڵاوكردەوە "٣٢٤ ڕۆژه ئێمه داواكاری دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین. ئاخۆ كه‌ی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه ده‌چه‌سپێت؟ ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌دا بێده‌نگن ئه‌وانه تووشی زیان ده‌بن".