'ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمە بنیاتنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی دیموکراتییە'
سەبارەت بە پرۆسەیەی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە دەستیپێکردووە، فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، دەڵێت "ئەو کارانەی کە دەبێت ئەنجامبدرێن، گرنگی بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە".

بەرژین کارا
مەخموور- بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی" لە کوردستان،تورکیا، دەرەوەی وڵات دەنگدانەوەی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەسەندنی نوێ لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا ڕوودەدات.
ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان لە ١ی ئادار، لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگربەستی ڕاگەیاند،لە ١٠ی نیسان ئەندامانی شاندی ئیمرالی و نوێنەرانی دیئێم سیری سووریا ئۆندار وپەرڤین بولدان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە.
سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی گەلی کورد لە سەرەتای بانگەوازەکەوە بەدەستیان هێناوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بناغەییان نەناوە، سەرەڕای ئاگربەست هێرشەکان بۆ سەر شەڕڤانانی کریلا و گەلی کورد ڕۆژانە بەردەوامە گومان لە بیروبۆچوونی گەلی کورد دروست دەکات.
"شۆڕشی ژنان سەرکردایەتی شۆڕشی مرۆڤایەتی دەکات"
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کامپی پەنابەرانی مەخموور، سەرنجی بۆ پێنج بنەمای هزرەی و ئایدۆلۆژیای ئازادیخوازی ژنان ڕاکێشا، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٨ی ئاداری ١٩٩٨دا پێشکەشی هەموو ژنانی کردبوو، وتی: ئەندامێتی ژنان لە پارت و سوپا، ئەو هەوڵانەی کە وردە وردە دراوە، ئێستا بەرەو ڕووی ژنان دەڕوات گشتگیربوون لە کەسایەتی ژنانی کورددا، شۆڕشی ژنان سەرکردایەتی شۆڕشی مرۆڤایەتی دەکات.
سەبارەت بە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فیلیز بوداک ڕایگەیاند، وەک ژن درکیان بە بەرپرسیارێتی خۆیان کردووە، "ئێمە نەک هەر سەدەیەک، شۆڕشێکی ژنان پێشەنگایەتی دەکەین، بەڵکو سروشت و مرۆڤایەتی بەرەو ڕزگاری دەبەین، لەم پرۆسەیەشدا بووەتە ئەرک و بەرپرسیارێتیمان، سیستەمێکی نەتەوەیی دیموکراتیک بنیات بنێین، ئێمە لە دژی سیستەم و پیروبۆچوون دەجەنگین". خۆمان لەو تێگەیشتن و هۆشیارییە پیاوسالارییە ڕزگار بکەین کە لە هەردوو ژن و پیاودا چێنراوە ئەمە تەنها لە ڕێگەی ڕوانگەیەکی زانستییەوە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت.
"دەبێت کارەکانمان لە دەوری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێت"
فیلیز بوداک ئاماژەی بەوەدا کە مۆدێلی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیارترین ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێنجەمین وتارەکەیدا، "پاراستنی کورد لە چنگی جینۆسایدی کولتووری" وتی: لە کاتێکدا مرۆڤایەتی بەرەوڕووی جینۆساید دەبێتەوە. سیستەمی سەرمایەداری جیهانی ئەمڕۆ هەموو کولتوورە هەبووەکان ملکەچ دەکات، دەیانخاتە بەردەم جینۆساید.
جەختیشی کردەوە کە "ڕێگریکردن لە جینۆساید و پاراستنی کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەیە وەک ژن. ئەوەی لەدەستمان داوە، ئێمە وەک ژن دەتوانین بەدەستی بهێنینەوە، تەنها بە دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانین ئەمە بەدەست بهێنین. کارەکانمان لەسەر ئاستی جیهانی دەبێت لەسەر ئازادی جەستەیی ئەو بێت".
ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان
فیلیز بوداک ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕژێمەی ئێستا ژنان تێیدا دەژین بە تەواوی دژە ژنە، تاکە ڕێگە بۆ دەربازبوون لەم ڕژێمە دەسەڵاتدارە لە ڕێگەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوەیە.
ناوبراو جەختی لەسەر پێویستی ژنان بۆ بەهێزکردنی ئەو هەڵمەتانە کردەوە کە بەناوی ڕێبەر ئۆجالانەوە دەستیان پێکردووە. دەڵێت: دەبێت بزانین ئەگەر ئەمجارە بدۆڕێنین، ئەوە زیانێکی وێرانکەر دەبێت، تووشی جینۆسایدێک دەبین کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش وتی، 'پرسی ژنان لە پرسی کورد مەترسیدارترە، پرسی نەتەوەیی تەنیا بە چارەسەرکردنی پرسی ژنان چارەسەر دەکرێت'. بۆیە پێویستە ڕێکخستنی ئایدیۆلۆژی لە پێشینەی ڕێکخستنی پێکهاتەیی دابنێین.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت ڕێکخراوێکی جیهانیش بنیات بنێین کە لە دەوری ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان ناوەند بێت. ئەم ڕێکخراوە دەبێت ببێتە ڕێگا و ئامرازی سەرەتایی بۆ ئازادی، بەتایبەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین خۆمان ڕزگار بکەین".
دەوڵەتی تورکیا دوودڵە لە گرتنەبەری هەر هەنگاوێک
فیلیز بوداک ڕوونیکردەوە، خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گریلا، گەلی کورد دەوڵەتی تورکیای ناچارکرد هەنگاو بنێت، بەڵام تا ئێستاش دوودڵ دەمێنێتەوە، سیستەم و کۆمارەکەی لەسەر پشتگوێخستن، پەراوێزخستن، لەناوبردنی کورد بنیات ناوە. ئەو کۆمەڵگەکەی هەڵخەڵەتاندووە کە ئەگەر کورد شتێک بەدەست بهێنێت و مسۆگەری بکات تورک لەناودەچێت، سەد ساڵە ئامرازەکانی پەروەردەیی و ڕاگەیاندنی خۆی لەم بوارەدا بەکار دەهێنێت.
"سەرەڕای ئاگربەست، تورکیای داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی".
فیلیز بوداک دەڵێت: سەرەڕای ئاگربەست، تورکیای داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی، ئێمە لێرەدا باس لە کۆمەڵگەیەکی ئارام و دیموکراتی دەکەین، ئەوان هێرش دەکەنە سەر ئەو هەڵبژاردنانەی کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ئەنجام دراون، ئازادانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەڵبژێردراون. ئەوان پێشێلکردنی ئیرادەی هاوڵاتیانن، مەترسیدارە بۆ ئەو پرۆسانەی کە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، نەبوونی متمانەی هاوڵاتی زیاد دەکات. بۆیە ئەو ڕێوشوێنانەی دەوڵەت دەیگرێتەبەر ئێستا، کاتێک پرسیاریان لێدەکرێت، بەتایبەتی هاوڵاتی، دەڵێن متمانەمان بە دەوڵەت نییە، دەوڵەتەکەی بەکردار و ڕێکارەکان ڕوونن بۆ بینین،بەڵام ئەوەی متمانەمان پێیەتی پێشەنگایەتیمانە، دەبێت خەبات و بەرخۆدانمان بەهێز بکەین، ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لە دوژمن نەهێڵین.
"دەوڵەت تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەناوە"
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد و دۆستانی کورد، بەتایبەتی ژنان، نابێت باری پڕۆسەکە بخەینە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. ساڵانێکە ئەم کارەمان کردووە، سەرەڕای دەستبەسەرکردنی لەژێر ڕژێمێکی ئەشکەنجەدانی بەردەوامدا، بارگرانی و بەرپرسیارێتی تەواوی پرۆسەکەمان خستۆتە سەر شانی. دەبێت ئەم بارگرانییە سووک بکەین. لە کۆتاییدا، ئەگەر دەوڵەت بەردەوام بێت لە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێبازە، دۆڕاو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "مەرجی سەرەتایی بۆ ئەم پرۆسەیە و چارەسەرکردنە هەیە، تا ئێستا دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەناوە، تەنها کۆبوونەوە و گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت. مەرجە سەرەتاییەکانمان وەک گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیخوازی، چارەسەرکردنی ناکۆکی و کۆتاییهێنان بە مەرجەکانی دەستبەسەرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، هیچ هەنگاوێکی یاسایی و کردەیی نەنراوە. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە پرۆسەی ناوببرێت، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی بکرێت”.
گرنگی بنیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکرات
فیلیز بوداک سەبارەت بە بارودۆخی کورد، وتی:"ئێمە دەیان هەزار زیندانیمان هەیە، دەبێت ڕەچاوی بارودۆخەکەیان بکرێت، ئەوان ئازادیخواز و شۆڕشگێڕن، لەلایەکی دیکەوە هەزاران گوند هەن کە سووتێنراون، سەدان هەزار کورد ئاوارەبوون بۆ ناوچە جیاجیاکانی جیهان، ئەمانە بابەت گەلێکن کە پێویستیان بە گفتوگۆ و بناغە هەیە. پرۆتۆکۆلەکان واژۆکراون پێش ئەوەی بڵێین پرۆسەکە دەستیپێکردووە.
لە کۆتاییدا فیلیز بوداک جەختی لە گرنگی بنیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکراتی کردەوە. وتیشی: ئەم پرۆسەیە دەبێتە دەروازەیەک بۆ گەلانی تورکیا، کورد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەنگاوێک دەبێت لە زۆر شوێنی جیهان بەرەو بنیاتنانەوە، جێبەجێکردنی سیستمێکی نەتەوەیی دیموکراتیکی بەرجەستە لەسەر ئاستی جیهانی، هاوکار دەبێت بۆ بنیاتنانی ئەو گەلانەی پێویستیان بەم سیستەمە هەیە، پێویستە بۆ دەوڵەتی تورکیا، ئەو وڵاتانەی فشار دەخەنە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزە پیلانگێڕەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوپەیمانییەی کە لەوێ دایان مەزراندووە. بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بڵێت توانای دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام و دیموکراتییان هەیە، لە وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان”.