ئەرجەنتین، یاسای لەباربردنی منداڵ پەسەند کرد

ئەرجەنتین وەک یەکەم وڵات لە باربردنی منداڵی بە یاسا دەکات و مافی بڕیاردانی ڕادەستی ژنان کرد.

ناوەندی هەواڵەکان

ئەرجەنتین لە پەرلەمانەوە لە باربردنی منداڵ بە یاسا دەکات و مافی بڕیاردانی ڕادەستی ژنان کرد.

لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، پاش کۆبونەوەیەکی ١٢ کاتژمێری لە پەرلەمانی ئەرجەنتیندا بڕیار درا، مافی لەباربردنی کۆرپە بدات بە ژنان، و بەپێی یاسای ئەو وڵاتە ژنان بۆیان هەیە بڕیاری لەباربردنی کۆرپەکەیان بدەن بە مەرجێک کاتی دووگیان بونەکەیان نەگەیشتبێتە ١٤ هەفتە، هەر بە پێی ئەم یاسایەش حکومەتی ئەرجەنتین بۆ ئەم مەبەستە خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر بۆ ژنان دابین دەکات.

تا گەیستن بەم بڕیارە پەرلەمان ١٢ کاتژمێر کۆبوونەوە و لە کۆی ٦٩ پەرلەمەمانتار ٣٨ پەرلەمانتار دەنگی بەڵێ و ٢٩ پەرلەمانتاری تر دەنگی نەخێریان دا، ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ویلایەتێکی وەک مەکسیک و ئۆرۆگوای مافی لەباربردن بۆ ژنان ڕێگە پێدراوە بەڵام لە ئەرجەنتین ئەم مافە بە یاسایی کرا.

بە دەست پێکردنی دانیستنی پەرلەمان، سەدەها ژن ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەرجەنتین و تا کۆتایی هێنان بە دانیشتن و بڕیاردان لە چاوەڕوانیدا مانەوە و بە پەسەندکردنیشی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.