ئێران گەرووی هورمز دادەخات

ئێران گەرووی هورموزی داخست کە بە دڵی LNG و گواستنەوەی نەوتی جیهانی دادەنرێت و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشبینی دەکرێت دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل و ئێران، نرخی نەوت بەڕێژەی ٧٪ بەرزبێتەوە. سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی کاتی داخستووە.

 

سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پلاتفۆرمی دیجیتاڵی میدیایی خۆی ڕایگەیاند کە گەرووی هورمزیان داخستووە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادرێت بچێتە ناو گەرووی هورمزەوە.

 

گەرووی هورمز کە ڕێڕەوێکی ئاوی تەسکە لە دەمی کەنداوی بەسرە، بەرهەمهێنانی نەوت و LNG لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بازاڕەکانی جیهان لە ڕێگەی دەریای عومان و زەریای هیندییەوە دەبەستێتەوە.