ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا زیانی ٦ ملیار دۆلاری داوە لە عێراق
بەپێی ڕاپۆرتێكی کەناڵی ئەلعراقیە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان زیانی زیاتر لە ٦ ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئەمڕۆی کەناڵی ئەلعێراقییە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بە درێژایی گوندەکانی ناوچە سنورییەکان، بۆردومان و سوتاندنی دارستان و باخەکان زیانی زیاتر لە ٦ ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەهۆی ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠٠ خێزان لە ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا تا دەگاتەوە بە زاخۆ کە هێرشیان لەسەرە گوندەکانیان چۆڵکردووە، چونکە بەردەوام ئەو ناوچانە هێرش و بۆردومانی چڕ دەکرێت لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا بۆ بەدەستهێنانی شوێنی سەلامەت بۆ خۆیان زیاتر لە ٢٠ کیلۆمەتر زەوی و باخی هاوڵاتیانیان لە ناوچەکانی ئامێدی سوتاندووە.
ت.پ