پەیامنێری ”Îlke TV” لەسەر ڕاپۆرتێک دەربارەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دوکۆ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا
دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ زیلان ئازاد، پەیامنێری کەناڵی "Îlke TV" کرد، بەهۆی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ژنان، دیارنەمانی گوڵستان دوکۆ و کێشەکانی دێرسیم
ناوەندی هەواڵ
پێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دوکۆ لە ساڵی ٢٠٢٣٠ەوە بەردەوامن، لە ناو داواکارییەکان بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی، دۆسیەکە کاردانەوەی فراوانی لە تورکیا دروستکردووە لە دوای لێدوان و شایەتیدانی جیاواز، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێک بە ناونیشانی "پیاوان بە بەرامبەر شەتڕەنج یاری دەکەن، لە کاتێکدا ژنان هەوڵ دەدن لە ژیاندا بمێننەوە،، دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ زیلان ئازاد، پەیامنێری کەناڵی Îlke TV کرد.
لێکۆڵینەوەکە دوا بە دوای چاوپێکەوتنێک هات کە لەلایەن سێلین تۆپ، ڕۆژنامەنووس لە دەستپێشخەری "پێویستم بە ئاشتییە" ئەنجامدرا، کە تێیدا باسی لە دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دوکۆ، شایەتیدانی ژنانی دێرسیم، و ئەوەی بە "باندە تاوانکارییەکانی پیاوان" پێناسەکرا، لەگەڵ ئەو بانگەشانەی کە ماوەیەکی زۆرە باسیان لەسەر دەکرێت.
جێم تەکین ئۆغڵو، ڕاوێژکاری پەرلەمانتاری پارتی Yenî، سکاڵای دژی زیلان ئازاد و سێلین تۆپ تۆمارکرد و تۆمەتباری کردن کە ڕاپۆرتەکە پێکهاتووە لە "بێڕێزی"، "تۆمەتبەخشین" و "پێشێلکردنی مافە کەسییەکان"، و بڕیارە ئەمڕۆ هەردووکیان زیلان ئازاد و سێلین تۆپ وتەی خۆیان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا پێشکەش بکەن.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەندیکای ڕۆژنامەوانی سەر بە DÎSK Basin-İş پشتیوانی خۆی بۆ پەیامنێرەکە دووپاتکردەوە، وتی: ڕۆژنامەگەری تاوان نییە، ناتوانرێت ئەو هەواڵانەی کە پشتگیری کۆمەڵگە دەکەن بە فشار و هەڕەشەی یاسایی بێدەنگ بکرێن.