ئەنجومەنی ژنانی سوریا: بێدەنگی هاوکاری داعشە

ئەنجومەنی ژنانی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای کرد ئەو چەتانەی داعش کە مەترسی لەسەر هەموو ناوچەکە و بەتایبەتی ژنان دروست دەکەن دادگایی بکرێن.

ئەنجومەنی ژنانی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای کرد ئەو چەتانەی داعش کە مەترسی لەسەر هەموو ناوچەکە و بەتایبەتی ژنان دروست دەکەن دادگایی بکرێن.

قامیشلۆ

 

ڕۆژی ٢٠ی کانونی دووەم چەتەکانی داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و ڕژێمی بەعس هێرشێکیان کردە سەر زیندانی غوێران کە پێنج هەزار چەتەی داعش لە ڕێگەی شانە نووستووەکانی داعشەوە بۆ ئازادکردنی ئەو چەتانە و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس بە دەستی ئەوان کوژران و چەندین خێزانی مەدەنیش ناچاربوون بچنە شوێنێکی ئارامەوە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانە لە لایەن هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرخۆدانێکی گەورە کراو ئەم شەڕە تا ئەم ساتە بەردەوامە، ئەنجوومەنی ژنانی سوریا لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر ئەم بابەتە لێدوانێکی دا لە بەیاننامەکەدا ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی ژنانی سوریا و ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار ئامادەبوون.

 

"داعش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژنان"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە لە لایەن لینا بەرەکات، ڕێکخەری گشتی ئەنجومەنی ژنانی سوریا خوێندرایەوە، هاتووە: "دۆسیەی چەتەکانی داعش ئەجێندای سەرەکی بوو دوای ئەوەی لە رۆژهەڵاتی دیرەزۆر شکستیان هێناو لەلایەن هەسەدەوە گیرابوون، لە زیندانی غوێران جێگیرکران، ئەو زیندانە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرەوە کۆنتڕۆڵ کرا، هەر چەتەیەکی وەک مینێک وایە کە خەریکە دەتەقێتەوە کاتێک دەرفەتێک دەبینن ئەم نموونەیەش لە زیندانی غوێران سەریهەڵدا، هەروەها خانەوادەی ئەو چەتانە، کە نزیکەی ٧٠هەزار ژن و منداڵی چەتەکانن، لە کامپی هۆل کە گەورەترین کامپە شوێنیان کراوەتەوە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوەکان داوایان کردووە کە چەتەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای گشتی نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە نەبووە، کێشەی چەتەکان بە بومەلەرزە ناسراوە و لە زۆربەی ناوچەکاندا کاریگەریی نەرێنی هەیە و کەسی لێ ڕزگار ناکرێت ئێمە وەک کۆمەڵەی ژنانی سوریا مەترسی چەتەکانی داعش بەتایبەتی بۆ سەر ژنان دەبینین کە ژنان زۆرترین پێشێلکاری و چەوسانەوەیان لەسەرە".

 

داواکارییەکانمان بەو شێوەیەیە:

"پێویستە ڕێکخراو و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگی خۆیان بوەستێنن و ئەو ڕۆڵە ببینن کە لە هەرێمەکەدا بنەما یاسایی و مرۆیی و ئەخلاقییەکان لە کارەکانیاندا جێبەجێ بکەن چونکە هەموو بێدەنگییەک بریتییە لە هاوکاری دوژمن.

 

پێویستە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی ئەوانەی مافی مرۆڤ دەپارێزن، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە دۆکیومێنت بکەن بۆ ئەوەی تاوانباران بەرپرسیار بن و دادگای نێودەوڵەتی بۆ چەتەکانی داعش دابمەزرێنن، پێویستە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوای لێپرسینەوە لە تورکیا بکەن هەروەها پێویستە تورکیا هێزەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە، چونکە ئەو پێشێلکارییە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە تورکیا بە ڕوونی پشتگیری چەتەکانی داعش دەکات و لە هەرێمەکانی خۆی مەشقیان پێ دەکات.

 

داواکاری ئێمە ئەوەیە کە زۆر لایەنی سوریا لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و ڕێکبکەون و ڕێگای ئاشتییانە دروست بکەن دەبێت ئایندەیەکی دیموکراتیش بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست بکرێت".