ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە ڕیزەچالاکی بۆ ژنان سازدەکات
ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا، ڕیزەچالاکی بۆ ژنان سەبارەت بە داهاتوو و نەخشەڕێگای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدەن.

قامیشلۆ
لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی هەڵمەتێکی ڕاگەیاند، ڕاگەیەندراوەکە لە ناوەندی پارتی یەکێتی دیموکراتیک و بە بەشداریی دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان درا، حوریا شەمدین، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، راگەیەندراوەکەی خوێندەوەو ئاماژەی بەوەکرد، لەناو ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە قووڵانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، نەخشە و ئایندەی ناوچەکە بەتایبەتی لە سووریا، سەرلەنوێ دەکێشرێنەوەو ئەمە مەترسییە بۆ سەر چارەنووسی گەلی سووریا و بەتایبەتی ژنانی سووریا.
"بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد بەرەو بونیادنانی سووریای دیموکراتیک"
حوریا شەمدین ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییدان بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەی کە لەم ساڵانە درێژخایەنی خەباتدا بەدەستیانهێناوە وتی: بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی مێژووییمان، میراسی درێژخایەنی خەباتمان و ئەزموونی دیموکراسی ناوازەمان، کە بنەمای سەرەتایەکی دیموکراسی ڕاستەقینەیە لە سووریا و ناوچەکە، ئەزموونێکە کە پاڵپشتی ئایدۆلۆژیای “نەتەوەی دیموکراتیک” دەکات, ئایدۆلۆژیایەک کە ژنانی بەهێز کردووە بۆ ئەوەی دوای هەزاران ساڵ لە پشتگوێخستن، ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بەدەستبهێننەوە، بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی چۆنایەتی، لەگەڵ ئامانجی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی خەبات لە هەموو بوارەکانی سیاسی و دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتیدا، لە پێشەنگی قۆناغی بونیادنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دێموکراتیک دەستپێکردنی هەڵمەتی شەشەم بە دروشمی "بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد بەرەو بنیاتنانی سووریای دیموکراتیک" ڕادەگەیەنێت.
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ئەنجام دەدرێن
حوریا شەمدین ناوەڕۆکی بەرنامەی هەڵمەتی بانگەشەی ئاشکرا کرد. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا زنجیرەیەک پانێڵی گشتی لە کانتۆنی جزیرە بە ناونیشانی "بنەماڵەی دیموکراتیک"، "ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی" بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی چاندنی ئەو چەمکانە لە هۆشیاری کۆمەڵگادا. دوو کۆڕ لەسەر ئاستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەردوو کانتۆنی سیزرێ و ڕەقە بەڕێوەدەچن. زنجیرەیەک کۆبوونەوە و پانێڵی هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری ئەنجام دەدرێت، بە هاوکاری هەماهەنگی ژنان لە کارگێڕیدا، چەندین وۆرک شۆپی پەروەردەو ئامادەکاری بەڕێوەدەچێت. بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شیلان کۆبانی، ئێوارەی کولتووری و هونەری لە شارەکانی کۆبانی و قامیشلۆ بە پێی هەڵوێست و خەباتی ناوبراو بەڕێوە دەچێت.