ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە لە چیای قەزوان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، بە دروشمی "بە ئیرادەی ژنێکی ئازاد، سیاسەتی جینۆساید و داگیرکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنین"، کۆبوونەوەیەکی لە چیای قەزوان ئەنجامدا.

حەسەکە

 

ڕیزەچالاکی بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، کە پلاتفۆرمی ڕێکخراوەکان و تەڤگەرەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە دروشمی "بە ئیرادەی ژنێکی ئازاد، سیاسەتەکانی جینۆساید و داگیرکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنین" لە ٢٤ی شوباتەوە بەردەوامە، لەم هەماهەنگییەدا، ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک کۆبوونەوەیەکیان لە گوندی خەرا لە چیای قەزوانی کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامادەبوونی دەیان کەس ئەنجامدا.

 

"ژن و پیاوی ئازاد دروست دەکەین"

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، ئاهین عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک، وتی: ڕاپەرینێک لە دژی هۆشیاری پیاوسالاری ڕوویدا و شۆڕشێک ڕوویدا، بۆچی دەڵێین کە نەگەیشتووین بەو ئازادییەی کە لە پێناویدا تێدەکۆشین، چونکە ژنان ئازادن بن پیاوان وەک کۆیلە دەمێننەوە، بۆیە ئامانجمان بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازادە لەگەڵ ژن و پیاوی ئازاد، لەگەڵ بەرخۆدانی ئاڤیستا و بارین، شۆڕشی ژنان دانگی دایەوە، ڕێگەی بە کۆبانێ دا بمێنێتەوە، گیانفیدایی ئارین میرکان بوو، ئەمڕۆ شۆڕشی زهنی بە شۆڕشی ژنان بەردەوامە، بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکانی دەیان ساڵی خەبات بەدەست بهێنین. بە پێچەوانەی ڕێکخراوە فێمێنیستییەکان، ئێمە داوای یەکسانی و ئازادی بۆ ژنان و پیاوان دەکەین و سیستمی هاوسەرۆکی ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕێت لەم بوارەدا.

 

"بە ڕۆحی تۆڵەکردنەوە و بەدەستهێنانی ناسنامەی ژنانی ئازاد پێشوازی لە ٨ی ئاداری ئەمساڵ دەکەین "

ئاهین عەلی تیشکی خستە سەر هێرشەکان بۆ سەر ناسنامەی ژنان و وتی : کاتێک باسی پاراستنی ناسنامەی ژنان دەکەین، داوای گۆڕانکاری دەکەین نەک جەنگ دژی ڕەگەزی نێر، لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا، زۆرێک لە تەڤگەرەکان بوونەتە بنەمای شەڕی دژ بە پیاوان، بەڵام ئێمە دەڵێین گۆڕینی هۆشیاری پیاوان و کۆمەڵگە و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەک کە لەسەر بنەمای ئازادی ژنان دامەزراوە زۆر گرنگە،. دەوڵەتی تورکیا، ئێران، عێراق و حکومەتی شام ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئەمڕۆش بەهۆی ژنانەوە گەشە دەکات، شەهیدبوونی ژنانی پێشەنگ سۆرخوین، ئازادی، ڕیحان، یوسرا و زەلال زاگرۆس ڕاستی دڕندەیی داگیرکەران ئاشکرا دەکات، بۆیە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە پەرەپێدانی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و چارەسەرکردنی پرسی کورد و فەلەستین بەدەست دەهێندرێت، لە ساڵی ڕابردوودا سەدان ژن کۆمەڵکوژکراون بۆ شکستپێهێنانی شۆڕش و پێویستە تا کۆتایی تێبکۆشین بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی ژنانی ئازاد، هەروەها پێویستە پێشوازی لە ۸٨ی ئاداری ئەمساڵ بکەین بە ڕۆحی تۆڵەکردنەوە.

 

کۆبوونەوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.