ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک: بەردەوام دەبین لە تێکۆشان
ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی قامیشلۆ تیرۆرکردنی فەریال سلێمانی خالید لە کەرکوک شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە خەبات لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی ژنان.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی قامیشلۆ ئەمڕۆ لە ناوەندی خۆی لە قامیشلۆ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە بۆ شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشەکانی سەر ژنانی پێشەنگ.
ئەو بەیاننامەیەی کە لەلایەن شیرین حەسەن خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک خوێندراوەتەوە، بەم شێوەیەیە: لە درێژەی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیان منداڵ و ژن کوژران، لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بۆ سەر هەرێمەکانمان، هەموو وڵاتە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگن.
لە ناوەندی کەرکوک، فەریال سلێمان خالید، کە بۆ ماوەی ٣١ ساڵ خزمەتی گەلەکەی دەکرد، بە گولـلە کوژرا، فەریال سلێمان تا دوا خولەک بەردەوام بوو لە خەبات، ئەمە یەکەم جار نییە کە ژنانی کورد بەو جۆرە هێرشانە دەکرێنە ئامانج. هەروەها ڕاگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر دوو ژن لە عەفریندا سەپاندووە کە بەرامبەر هێرشەکان بەرخۆدانیان کردووە، بیری دواکەوتوو و هێرشبەر دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ئیرادەی گەل بشکێنێت، بەڵام هەرگیز ئیرادەمان ناشکێنێت.
بەڵێن بە هەموو ژنانی شەهید دەدەین تێکۆشانمان بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی شەهیدەکانمان ڕێبەری ڕەوشتی ئێمەن، ڕێگری لە هەموو هێرشێک دەکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ دەکەین، چونکە پارێزەری ئاشتین و گەلی خاوەن ماف و خاک و وڵاتین، شەهیدبوون ڕێگای ئێمەیە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و کۆمەڵگەیەکی ئازاد.