ئەنجلینا جولی کتێبێک لەسەر توانای گەنجان بڵاودەکاتەوە

ئەنجلینا جولی، كتێبێك تایبەت بە تواناكانی گەنجان بڵاودەکاتەوە كە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات گەنجان دەتوانن بە مەعریفە و هێزی باوەڕ بەخۆبوون، دنیا بگۆڕن بۆ جوانتر.

ئەنجلینا جولی، كتێبێك تایبەت بە تواناكانی گەنجان بڵاودەکاتەوە كە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات گەنجان دەتوانن بە مەعریفە و هێزی باوەڕ بەخۆبوون، دنیا بگۆڕن بۆ جوانتر.

ناوەندی هەواڵ

 

شەممەی رابردوو، ئاهەنگی بڵاوبوونەوەی کتێبێکی ئەنجلینا جولی ئەکتەری سینەمایی و باڵوێزی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان و داكۆكیكاری مافی ژنان و منداڵان و ئاوارەكان، لە ئەمەریكا ساز كرا.

كتێبەكەی بە ناونیشانی "مافەكانی خۆت بزانە و داوایان بكە"، بە ڕۆشنایی سەدان گفتوگۆ لەگەڵ گەنجان و منداڵانی دەیان وڵاتی دنیا نووسیویەتی، هاوكات كتێبەكە بە دەیان وێنەی ئەنجلینا لەگەڵ منداڵانی ئاوارە ڕازێنراوەتەوە.

 

ئەنجلینا جولی لەبارەی وێنەكان وتویەتی: "ئەگەر لەلای منداڵان و گەنجاندا هێز و مەعریفە هەبێت بۆ قسەكردن، واتە ئەگەر ئەو مەعریفەیە بۆ ژیانی خۆیان بەكار بێنن، دەتوانن لە بنچینەوە ژیان بگۆڕن، ژیانێك كە تێیدا كۆمەڵگەیەكی یەكسان بێنێتە كایەوە، ئەوەی لەبارەی گەنجان و هەرزەكاران و منداڵان باسم كردووە، دروست پەیامی كتێبەكەیە، بۆ نووسینەوەی كتێبەكە، گفتوگۆی زۆرم لەگەڵ چالاكانی مەدەنیی گەنجان لە زۆرینەی وڵاتانی دنیادا كردووە، چونكە لە بنچینەوە كتێبەكە بۆ گەنجان و منداڵانە، ئەوانەی خەبات دەكەن بۆ گۆڕینی ژیان بۆ جوانتر لەوەی ئێستە هەیە".

 

كتێبی "مافەكانی خۆت بزانە و داوایان بكە" لە سەرەتادا لە مانگی ئەیلول لە بەریتانیا چاپ كرا، دواتر لە سەرەتای ئەم مانگە تشرینی یەکەم گەیشتە ئەمەریكا و وڵاتەكانی تری ئەوروپا