ئەنجامی ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی ئاشکرا کرا
ئەنجامی ڕاوێژی ژنانی ئێزدی و عەرەب کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم لە شەنگال بەڕێوەچوو ڕاگەیەندرا.
ئەنجامی ڕاوێژی ژنانی ئێزدی و عەرەب کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم لە شەنگال بەڕێوەچوو ڕاگەیەندرا.
شەنگال
یەکەمین ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازادی ئێزدی "TAJÊ" لە تیل عەزری شەنگال لە ٢٩ی کانوونی دووەم بە دروشمی "یەکێتی و تێکۆشان پاراستنی ژنان مسۆگەر دەکات" بەڕێوەچوو، ئەنجامی ڕاوێژی ژنانی ئێزدی و عەرەب لەلایەن زۆرێک لە ژنانی عەرەب و ئێزدییەوە کە بەشداربوون ڕاگەیەندرا.
ئەنجامی ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدیی کە لە لایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدییەوە ئاشکرا کرا بەو شێوەیەیە: " TAJÊ لە دوای فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ خۆی لە شەنگال ڕێکخست، چەتەکانی داعش کۆمەڵگەی ئێزدی بە تایبەت ژنانی کۆمەڵکوژ کرد چونکە ژن ڕێکخراو نەبوو، بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژییەی ژنان لە جیهاندا بە جینۆساید بناسرێت TAJÊ لە هەموو ڕوویەکەوە کار دەکات هەروەها بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکە دووبارە نەکرێتەوە، ڕێکخراوی ژنانی ئێزدی و هەموو ژنان بە ئامانجن و پەیوەندی بە ڕێکخراوەکانی ژنانەوە دەکەن و کاری باش ئەنجام دەدەن، بەئامانجی ناسینەوەی جینۆسایدی سەر ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی لە فەرمانی ٧٤ لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی و هەروەها ناسینی ڕێکخراوی ژنانی ئێزدی لەبواری پاراستن و سیاسەتدا، ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەم لە ناوچەی تل عەزری شەنگال بە سەرۆکایەتی TAJÊ ڕاوێژ بە ژنانی ئێزدی و عەرەب کرا ڕاوێژکردنەکە لەسەر کێشە گرنگەکان و گفتووگۆکان بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامەکانی ڕاوێژی ژنانی ئێزدی و عەرەب کە بەرنامە و پلانی نوێیان خستەبەردەست لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێت:
"بە پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی و عەرەب، هەموو ژنانی عێراق لە هەموو پێکهاتەکانەوە پێکەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و پاراستنی ژنان تێدەکۆشن.
کۆمیتەیەکی ئامادەکاری ژنانی ئێزدی و عەرەب بۆ ئامادەکاری و کارکردن لە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە بەغدا دامەزرا.
بۆ ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییەی کە لەسەر ژنان بەردەوامە بۆ ئەوەی بە جینۆساید بناسێنرێت، هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی ژنان لە هەموو شوێنێک ئەنجام دەدرێت.
خەباتێکی هاوبەش بۆ وەستاندنی توندوتیژی دژ بە ژنان و هەڵوەشاندنی عەقڵییەتی پیاو و دەوڵەت ئەنجام دەدرێت"