ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ژنانی عێراق فراوانتر دەکەین

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لە بەغدا لەگەڵ ژنان کۆبوونەوە، فەریدە شەنگالی، ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان تا سیستمی شەنگال بە گشت عێراق دەناسێنن.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال-بە بۆنەی ساڵیادی فەرمان و بە هەڵمەتی "لەدژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن"، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژنانی چالاکوانی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە عێراق ئەنجام دەدات، ڕۆژی ٣ی تەمووز داواکارییەک ئاراستەی کۆمەڵەی ژنانی عێراقی، ڕێکخراوی خێرخوازی ژنان، کۆمەڵگەی کوردی ئازادی فیلی لە بەغدا کرا.

 

لە کۆبوونەوەکاندا زۆر پرس تاوتوێ کران، فەریدە شەنگالی، ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ سەبارەت بە کۆبوونەوەکە قسەی بۆ دەزگاکەمان کرد و تیشکی خستە سەر ئامانجی کۆبوونەوەکە و شێوازی پێشوازیکردنیان و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و ئەو بابەتانەی کە باسکراون.

 

"بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان"

فەریدە شەنگالی سەرەتا باسی ئامانجەکانی کۆبوونەوەکانی کرد و وتی: وەک دیپلۆماسیەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی چووینە بەغدا و لەگەڵ ژنانی سیاسی و چالاکوان کۆبووینەوە،  کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی عێراقی، ڕێکخراوی خێرێ بۆ ژنان، کۆمەڵگەی ئازادی کوردانی ئازادی فەیلی بەشی ژنان لە بەغدا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی فەرمانەکە، ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبین، ئەو فەرمانەی بەسەر کۆمەڵگەی ئێمەدا هاتووە، پێویستە هەموو مرۆڤەکان بیزانن، ٧ هەزار ژن کەوتنە دەستی چەتەکان و دەستدرێژییان کراوەتە سەر و کوژراون، ئەو فەرمانە فەرامۆش ناکرێت و ناهێڵین لەبیر بکرێت، ئەم سەردانانەی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە ەنگی خۆپاراستن"یشدا ئەنجام دەدرێن.

 

"یەژەشە نموونەیە لە عێراق"

فەریدە شەنگالی تیشکی خستەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان و وتی: بەمەبەستی نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان نەتەوە و بیروباوەڕی شەنگال، گفتوگۆی بەرفراوانمان ئەنجامدا، هەروەها باسمان لەوە کرد کە پێویستە خۆبەڕێوەبەری لە عێراق بە فەرمی بکرێت و هەمووان بیزانن، ناساندنی یەژەشە و یەبەشەش کرا، کە ئەرکێکە لەسەر شانی ئێمە، با بیانناسێنین و فەرمانەکە لەبیر نەکەین، کاتێک باسی یەژەشە لە عێراق دەکەین، هەمووان شتێکی سەرنجڕاکێش و جیاواز دەبینن، هەندێک لە ژنان بوونەتە ئەفسەری پۆلیس یان پۆستی سەربازی، بەڵام نەچوونەتە ناو شەڕەکانەوە و وڵاتەکەیان نەپاراستووە، ئەو ژنانەی بەرخۆدانێکی گەورەیان دانا و دژی داعش شەڕیان کرد، شەڕڤانی یەژەشە بوون، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال گفتوگۆی لەسەر کرا و بڕیاردرا کە نابێت ئەمە قبوڵ بکرێت.

 

"تاژێ سیستمێکی بەهێزە بۆ ژنان"

لە کۆتایی قسەکانیدا، فەریدە شەنگالی تیشکی خستەسەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی و چۆن ڕێکخراوی تاژێ نموونەیە بۆ ژنانی عێراق و وتی: پێشوازیکردنیان زۆر گەرم بوو.، ژن و پیاو هەردووکیان پێشەنگن تێیدا، ئەوە سەرنجی ڕاکێشا بۆ ژنانی عێراق سەرنجێکی زۆر، خۆبەڕێوەبەری لە عێراق فەرمی نییە، هەر بەو هۆیەشەوە تەنیا ناوی خۆبەڕێوەبەرییان بیستووە، زۆر لەبارەی سیستمەکەیەوە نازانن، لە هەمان کاتدا سیستمی تاژێ کە ژنان خۆیان بەڕێوەدەبەن، سەرنجی زۆری ڕاکێشان، چونکە لە عێراقدا سیستمێکی وا نەبوو، ژن هەرگیز خۆی بەڕێوە نەبردووە، پیاو هەمیشە بوونی هەبووە، هەروەها تاژێ سیستمێکی تایبەتە و ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو ژنانی عێراق فراوانتر دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن سیستمەکەمان بناسێنن.