ئەندامێکی حوسییەکان تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کرد

ئەندامێکی حوسییەکان تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کرد و یەکێکیانی کوشت و سێی دیکەی بریندار کرد.

یەمەن

 

لە ڕووداوێکی نوێدا کە تۆماری پێشێلکارییەکانی حوسییەکان دژ بە ژنانی زیادکرد، شاری ئیب لە یەمەن ڕۆژی ٢٢ی شوبات ڕووداوێکی تراژیدی بەخۆیەوە بینی، کە تیایدا ئەندامێکی حوسییەکان تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کرد و یەکێکیانی کوشت و ئەوانی دیکەی بە سەختی بریندار کرد.

 

بەگوێرەی میدیاکان، هەیسەم محەمەد عەلی عەشاوی، ئەفسەری حوسییەکان، تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کردووە و پووری کوشتووە و هاوژینەکەی و کچەکەی و پوورێکی دیکەشی بە سەختی بریندار کردووە.

 

ئەم تاوانە "بە ئاڕاستە و هاندانی سەرکردە حوسییەکان" ئەنجام دراوە کە هەڵمەتی هاندان دژ بە ژنان ئەنجام دەدەن و بارودۆخی ئێستا داوای ڕێوشوێنی بەپەلە دەکات بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە ناوچەکەدا و بەرپرسیارکردنی ئەوانەی تێوەگلاون لەو تاوانانەدا.