"ئێمەی ژنانی توونس لە بەرامبەر ئەم بارودۆخەی ئێستا بێدەنگ نین"

سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی دەنگی تونس جانات کاداشی، هەردوو چالاکی ١٦ڕۆژەی ژنانی هەڵسەنگاند کە سبەینێ بە ڕێپێوانێکی بێدەنگ و ڕفاندنی هەیفا مەحفوزی کۆتایی پێدێت وتی: "بێدەنگی دەوڵەت لە تونس ژنان دەکوژێت، ئێمە ژنان بێدەنگ نابین لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا".

تونس

سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی دەنگی تونس، جانات کاداشی، چالاکی ١٦ ڕۆژەی ژنانی دژ بە توندوتیژی دژی ژنان هەڵسەنگاند و سبەینێش کۆتایی دێت.

جانات کاداشی وتی: "پێویستە پرسی کوشتنی ژنان بەجدی بوەستێنرێت" ئەوەشی خستەڕوو کە بێدەنگی حکومەت لەسەر دۆخەکە بە کۆمەڵ قبوڵ ناکەن و ئەم بارودۆخەی ئێستایان بە شەرمەزاری وەسفکرد، ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێژەی توندوتیژییەکان زۆر زیاترە لەو داتایانەی کە لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە و داوای لە رێکخراوەکانی ژنان کرد کە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوەیان دژی ئەم دۆخەی ئێستا دەستپێبکەن.

"لە تونس بێدەنگی دەوڵەت ژن دەکوژێت"

جانات تیشکی خستە سەر ڕفاندنی هەیفا مەحفوزی لە پارێزگای قەیرون لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و وتیشی: "ئەوەی لەم ڕووداوەدا خەڵک ئازار دەدات ئەوەیە کە دەستدرێژیکەر ئەفسەرێکی ئاسایشە و لە شەڕی دژی توندوتیژی دژ بە ژنان کار دەکات، لەسوتانەوە تا لابردنی نینۆکی کچەکە دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت و بەتوندترین سزا سزا بدرێت ئێمەی ژنان بێدەنگ نابین لەم دۆخەدا بێدەنگی دەوڵەت لە تونس ژنان دەکوژێت".

چاوەڕوان دەکرێت سبەی ژنانی تونس بە ڕێپێوانێکی بێدەنگ ئیدانەی ئەو توندوتیژییانە بکەن.