"ئێمەی ژنان دژی گۆشەگیری دەوەستینەوە"

سەبارەت بە گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە شەهبا ئاماژەی بەوەدا، "گۆشەگیری لەناو گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی پارێزانیش لاوازی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات و هەموو بڕیارە نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات.

 

حەسنا محەمەد

شەهبا- لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان و جیهان بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە"، چالاکییەکانی کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

 

حەمیدە محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی ئەحداسی هەرێمی شەهبا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەوبارەیەوە وتی: "گۆشەگیری بەسەر رێبەر ئاپۆدا سەپێندرا، ئەمە جاری یەکەمیش نییە، دەیان جار گۆشەگیری خراوەتەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڵام هەرگیز بە ئامانجەکانیان نەگەشتوون".

 

حەمیدە باسی لەوەشکرد کە ئەم سزایە بۆ تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان باش نییە، دەشڵێت: "سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە دەوڵەت و ڕێکخراوەکان داوای مافی مرۆڤ و زیندانیان دەکەن و خۆیان لە بەرەی دیموکراسیدا پێناسەدەکەن، بەڵام کاتێک باسەکە دەبێتە ڕێبەر ئاپۆ هەمووان بێدەنگ دەبن"، ئەو ئەندامی کۆنگرەی ستار جەختیلەوەکردەوە کە وەکو ژنان هەتا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ناوەستن، "ئازادی ڕێبەرەکەمان مسۆگەر دەکەین".

 

ت.پ