ئەمریکا، بۆ یەکەمجار ژنێک پۆستی وەزیری گەنجینە وەردەگرێت
جانێت یاڵین، کاندیدی جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە بە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڵبژێردرا.
ناوەندی هەواڵ
جانێت یاڵین ژنێکی بە ڕەگەز ئەمریکییە، لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری نیوۆرک لە دایک بووە، ئەندامی پارتی دیموکراتەکانە، ئابووریناسێکی شارەزا و بە ئەزموونە، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی ئابووری بووە، لە ٢٠٠٤ تا ٢٠١٠ سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدڕاڵی سانفرانسیسکۆ بووە.
جانێت یاڵین، لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکاوە کاندید کرابوو بۆ پۆستی وەزیری گەنجینە، لە ئێستاشدا لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە بە وەزیری گەنجینە پەسەند کراوە.
جانێت یەکەم ژنە لە مێژووی ئەمریکادا بتوانێت پۆستی وەزیری گەنجینەی ئەو وڵاتە بگرێتە دەست.
ت.پ