یەمەن، دادگا کەیسی ئینتیسار ئەلحەمادی دەهێڵێتەوە

دادگای حوسی یەمەنی دۆسیەی هونەرمەندی ڕفێندراوی یەمەنی ئینتسار ئەلحەمادی و هاوڕێکانی بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخست کە پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە ڕفاندنی و دوای مشتومڕەکان لە دادگاییەکی نایاساییدا، دادگای حوسی لە سەنعای پایتەختی یەمەن، دۆسیەی هونەرمەند ئینتیسار ئەلحەمادی، کەلە شوباتدا ڕفێندرا، بۆ ٧ی تشرینی دووەم دواخست، بەپێی ڕێکارە یاساییەکان دەبێت ئەو دانیشتنە کۆتا دانیشتن بێت لەسەر کەیسەکە.

 

ئەمەش دوای ئەوە هات کە پارێزەران لە دانیشتنی پێشووی دۆسیەکەدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە لەلایەن دادگای ڕاگەیەندرا بەوەی گوایە ئینتیسار ئەلحەمادی هانی کچانی بۆ تێوەگلان لە لەشفرۆشی و کاری نەگونجاو هانداوە، بە بەڵگەیی نایاسایی و تۆمەت لەقەڵمدا و ڕەتیان کردەوە.

 

پارێزەرانی مافی مرۆڤ و بەرگری، دادگاییکردنەکەیان بە دادگایەکی ڕواڵەتی پێناسەکرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێکاری دەستگیرکردن و گەڕان بۆ تۆمەتباران بگیرێتە بەر، وەک ئەوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی لە لێدوانێکی پێشتردا ئاماژە بەوە دەکات "دەسەڵاتدارانی حوسی مامەڵەی نادادپەروەرانە لەگەڵ کەیسەکەدا دەکەن".

 

دادگا ئینتیسار ئەلحەمادی ناچارکرد دان بە چەندین تۆمەتدا بنێت، لەوانە خاوەندارێتی و لەشفرۆشیی دەرمان و ناچارکرا لە کاتی لێپرسینەوەدا بەڵگەنامەیەکی چاوبەستکراو ئیمزا بکات، وەک ئەوەی لە مانگی ئایاردا ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاندبوو، ئەمەشی بە پێشێلکاری ناوهێنا.

 

ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی یەمەن جەختیان لەوەکردەوە نزیکەی ٣٠٠ ژنی یەمەنی کە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کارمەندی ڕێکخراوە هاریکارییەکانن لە زیندانە نهێنی و گشتیەکانی حوسییەکاندا دەستبەسەرکراون.

 

لەڕاپۆرتێکی UNFPAساڵی ٢٠٢٠دا ئاماژە بەوەکراوە ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە یەمەن زۆر بەرزە و مەزەندەی ئەوە دەکات کە ٢.٦ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

 

ت.پ