ئەمەلی بچوک گەیشتە بەڕیتانیا

ئەمەلی بچوک، کە بوکەڵەیەکی دروستکراوە، لە درێژەی گەشتەکانیدا بۆ جیهان لە کەناری دەریای فۆلکستۆنی بەڕیتانیان پێشوازی لیکرا. ناوەندی هەواڵ

ئەمەلی بچوک، کە بوکەڵەیەکی دروستکراوە، لە درێژەی گەشتەکانیدا بۆ جیهان لە کەناری دەریای فۆلکستۆنی بەڕیتانیان پێشوازی لێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمەلی بچوک، ناوێکە بۆ بوکەڵەیەکی دروستکراو، کە گوزارشتە لە منداڵانی ئاوارە لە سوریا، بەرزی ئەم بوکەڵەیە سێ مەتر و نیوە، بەناوی ئەمەل واتە "هیوا" ناونراوە، تا ئێستا گەشتێکی ٨ هەزار کیلۆمەتری لە سەرانسەری ئەوروپادا بڕیوە، یەکەم هەنگاویشی لە سوریاوە دەستپێکردووە.

 

ئەمەل تا ئێستا هەشت وڵاتی جیاوازی کردووە، یەکەم گەشتی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووە دەستیپێکردووە.

بوکەڵەی ئەمەلی بچوک، لە بەشی ناوەوەیدا لەلایەن کەسێکەوە دەجوڵێندرێت تا بتوانێت بڕوات، هەردوو دەستیشی لەلایەن دوو کەسی دیکەوە بە تەکنیکێکی تایبەت دەجوڵێندرێت، تا توانای ڕۆشتن و تێکەڵبوون بە خەڵکی هەبێت.

ئەم بوکەڵەیە لەلایەن کۆمپانیای هاندسپرینگەوە بەرهەمهێندراوە، بەردەوام ٢٥ کەس لەگەڵیدا بۆ شوێنە جیاوازەکان گەشت دەکەن، تەنانەت لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڕۆما یەکتریان بینیووە، دوێنێ چوار شەممە لە کەناری دەریای فۆلکستۆن لە بەڕیتانیا پێشوازی لێکرا، بڕیارە لە لەندەن لە گەلەری ڤی دی ڕۆژی یەکشەممە بەبەشداری منداڵانی بەڕیتانیا ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر یادی لەدایکبوونی بکاتەوە.

 بڕیارە گەشتەکەی ئەمەلی بچوک ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم لە مانچستەری باکوری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا کۆتایی پێبێت.

 

ئامانج لەم بوکەڵەیە و گەشتکردنی بە وڵات و نەتەوە جیاوازەکاندا، ناساندی دۆخی منداڵانی سوریایە، کە بەهۆی جەنگ و شەڕی ناوخۆی وڵاتەوە ئاوارەبوون.