ئەمەل جەلال: چاوەڕوان دەكرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی ھەولێر و سلێمانی بكەن

لە دوو رۆژی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ھەرێمیان كردووە و پێشبینی دەكرێت ڕێژەكە بۆ زیاتر لە 250 ھەزار گەشتیار بەرزببێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم ڕایگەیاندبوو، بۆ پشووەكانی جەژن پێشبینی دەكەن زیاتر لە 250 ھەزار گەشتیار ڕوو لە پارێزگاكانی ھەرێم بكەن، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی ھەولێر و سلێمانی بكەن.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ئەمساڵ دەستەكەیان بەرنامەی ھەیە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبكاتەوە، كە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردبوو و زۆرینەشیان لە پارێزگاكانی عێراقەوە ھاتبوون.