ئەڵماز ڕۆمی: بە ئەزموون و تێکۆشانی خۆمان دەستکەوتی ژنان لە سووریا دەپارێزین
ئەڵماز ڕۆمی، وەک یەکەم سەرۆکی شارەوانیی ژن کە لە ناو سیستەمی نوێ لە سووریا جێگیر بووە سەرنجی خستە سەر ڕۆڵی پێشەنگیی ژنان و دەڵێت: بە ئەزموونی ساڵان لە بواری ڕێکخراوەیی و سیاسیدا، هۆشیاریی ئازادیی ژن لە ناوچەکەدا بەردەوام بەڕێوەدەبەن و بەهێزتری دەکەن.
بەرچەم جودی
کۆبانێ – هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی هەر ساتێک شایەتیی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییە نوێیەکانە، سووریاش بەشێکی ئنتیگراسیۆنی ئەم جوگرافیایەیە کە ئاڵۆزییەکان تێیدا دەژین، ئەم ١٥ ساڵەیە لە سووریا شەپۆلەکانی شەڕ و وایرانکاری بەرفراوانتر بوون و تەواوی گەل و پێکهاتەکان پشکی خۆیان لەمە وەرگرتووە، لەو ١٥ ساڵەدا بە ڕاستییش شەپۆلەکانی شەڕ، ئاوارەیی و وایرانکاری کاریگەرییەکی قورسیان لەسەر هەموو گەلان، نەتەوەکان و پێکهاتەکانی هەرێم هەبوو و هەریەکەیان بە قەد پشکەی خودی خۆیان ئەم تراژیدیایەدا چێشت.
لە ٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە هێرشی چەتەو کۆمەڵە جیهادییەکان بۆ سەر شێخ مەقسودی حەلەب، شەپۆلی پێکدادانەکان فراوانتر بوو و ئاڵۆزییەکی گەورە لە سووریادا دروست بوو، دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵە دیارەکان بۆ ڕاگرتنەی ئەم ئاڵۆزییە، لە نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا رێککەوتنێک واژوو کرا، ئەم ڕێککەوتنە، کە بۆ داهاتووی سووریا خاوەن گرنگییەکی مەزنە، چەندین خاڵی سەرەکی لە خۆ دگرێت.
لەو بارەیەوە، شارەوانیی گەلی کۆبانێش لە ٩ی نیسان بە بڕیارێکی فەرمی کە تەواوی کارمەند و کادرەکانی بە سەرۆکایەتیی ئەڵماز ڕۆمی ئەركدار کرابوون، لە ناو کارەکانی خۆیدا هەنگاوی نا و ئەنتێگراسیونی بوو، دوای ٥ مانگ کە ئەنتیگراسیۆنەکە پێکهات، ئاژانسەکەمان بۆ ناسینی دۆخی شارەوانییە لە نزیکەوە، لەگەڵ ئەڵماز ڕۆمی، سەرۆکی شارەوانیی کۆبانێ چاوپێکەوتنی تایبەتی ئامادە کرد.
ئێمە قۆناغێک دەژین کە دەبێت پشت بە دیموکراتیکی خۆجێیی ببەستێت، لەو بارەیەوە، ڕۆڵی شارەوانیی کۆبانێ و بەشداربوونی لە ناو ئەم سیستەمە نوێیەدا چۆن دەبێت؟
شارەوانی ڕاستەوخۆ دەزگایەکە کە پشت بە گەل و کۆمەڵگە دەبەستێت، بۆیە نابێت لێک جیا ببنەوە، بۆ ئەمەش کارەکانی شارەوانی تەنها لە باری خزمەتگوزاریدا نییە، لە هەمان کاتدا شارەوانی لە هۆشیاریی کۆمیناڵ، ڕێکخستن، خزمەت و هتد، بەرپرسیارە، بۆیە پێکهاتەکەیەتی لەسەر بنەمای نوێنەرایەتیی گەل لە هەموو بارێکدا ڕێکخراوە.
دوای ئەوەی ڕێککەوتنەکە پێکهات، لە شاری کۆبانێ یەکەم دەزگا کە دەستی بە کارەکانی ئەنتیگراسیۆنی کرد، شارەوانیی گەل بوو. لەو کاتەوە کارەکانی ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای حەلەب بەڕێوە دەچن، لە ئاستی ئابووری و کاریشدا ئێمە لە پەیوەندیداین، بێگومان ئەمە بەو واتایە نایەت کە شارەوانی وەک ئیرادە نەناسرێت و تەنها یەک لایەن بێت، بەپێچەوانەی ئەمەوە، کارەکانی ئێمە لە ناو کۆوردیناسیۆنێکی هاوبەشدا کە پشت بە دیموکراتیکی دەبەستێت بەڕێوە دەچن، لە خۆیەوە ئەم هەنگاوە وەک کارێکی نوێیە لە ئاستی سووریادا، لەبەر ئەمەش ئاستەنگ لە ژیاندا دەدرێن و بە تایبەتیش لە لایەنی ئابووری و هاوکارییەوە، بۆ ئەمەش دەرفەتەکانی ئێمە کەمن و ناچار دەبین لەگەڵ مەرج و بارودۆخەی هەیە کارەکانی خۆمان بەڕێوە ببەین.
دوای ئەوەی پرۆسەی ئەنتێگراسیونی دەزگاکانی شارەوانیی کۆبانێ بە شێوازێکی فەرمی پێکهات، ئێوە ڕووبەڕووی چ ئاستەنگێک دەبنەوە؟ ئایا لە باری هۆشیارییەوە چ ناكۆکییەک خۆی دەردەخات؟
وەک سەرۆک و کارمەندانی شارەوانی ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە بۆ شاری کۆبانێ هەموو شتێک بکەین، بەڵام بەداخەوە زۆرجار دەرفەتەکانی ئێمە بەش ناکەن کە ئێمە بە دەنگەوە بێین، لەبەر ئەمەش لەم قۆناغەدا ڕەخنەی گەل لە بەرامبەر شارەوانی هەیە کە ئێمە ڕێز لەم ڕەخنانە دەگرین و هەوڵ دەدەین کارەکانی شارەوانیی گەل ڕێک بخەینەوە. بۆ ئەمەش پەیوەندیی ئێمە هەمیشە لەگەڵ حەلەب هەیە کە ئێمە بۆ کۆبانێ دەرفەت دروست بکەین و شارەوانی لە ئاستێکی هەرە باشدا خزمەتی گەل بکات.
ئاماژەی بە ئەو ناوچانەی کە لە ماوەی ١٥ ساڵدا خۆبەبەڕێوبەرییدایە کرد، بە تایبەتی ئێمە کارەکانی خۆمان لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری و دیموکراتیکی خۆجێیی بەڕێوە دەبردن، لەبەر ئەمەش ئێمە ئێستا هەوڵ دەدەین کە لەگەڵ حکومەتدا بە هەمان هۆشیارییەوە سیستەم و کارەکانی خۆمان بەڕێوە ببەین.
بۆیە ئێمە لە ناو ئەم تێکۆشانەداین کە هۆشیاری و تێگەیشتنی خۆمان بپارێزین و هەمیشە دادپەروەری و دیموکراتیکی کە پشت بە گەل دەبەستێت بنەما بگرین، بەڵام دووبارە جەخت دەکەمەوە کە بوون و کارکردنی ئێمە بۆ گەلی ئێمەیە، بەڵام بەداخەوە نەبوونی دەرفەتی هەیە و کارەکانی ئێمەش ئاستەنگ دەکات.
وەک ژنێک تۆ بوویتە یەکەم سەرۆکی شارەوانی و بە تایبەتی لە قۆناغێکی لەم شێوەیەدا، ئایا سەڕەڕای کارەکانی کە دەکرێن، ئێوە ڕووبەڕووی چ ئاستەنگێک دەبنەوە؟
کاتێک کە من وەک سەرۆکی شارەوانی ئەركدار کرام، سەرنجی هەموو کەسێکم ڕاکێشا، چون دەزانین حکومەت ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردا قبووڵ ناکات، بۆ ئەمەش زۆر لایەن نیگەران بوون کە چۆن ژنێک بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی دەکات و کارەکانی بەڕێوە دەبات.
بەڵام من دەتوانم بە ڕوونی ئەمە بڵێم، بۆ من کارێکی سەخت نییە کە نەتوانم بیکەم، چۆن من ساڵانێکە کارەکانی قورستریشیم کردووە و لە زۆر دەزگادا بەرپرسیارەتی و ئەركی گرنگم خستووەتە سەر شانم، وەک ژنێک ئەزموونی ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی، ڕێکخراوەیی و سیاسیدا هەیە کە لە هەڵسووکەوت و کارەکانی ئێمەدا کاریگەریی خۆی هەیە، بابەتێکی تریش پەیوەندی بە هەمان خاڵەوە هەیە؛ دەناسرێت کە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پرۆژەی ئێمە ئازادیی ژن بوو، کە پێوەی پەیوەندیدار لە هەموو دەزگاکانی ئێمەدا لە کۆمینەوە تا ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سیستەمی هاوسەرۆکایەتیی ئێمە هەیە.
ئەمە بەرپرسیارێتییەکی نوێ نییە کە دەبێت لێی سەرمان سوڕمێ؛ ژنان پێشتر پۆستی هاوسەرۆکی لە شارەوانی و سەرجەم دامەزراوەکانماندا هەبووەو لە هەموو بوارەکاندا کرداری باشیان نیشانداوە، بەڵام بەگشتی لەسەر ئاستی سووریا ئەمە کارنامەیەکی دروستکردووە و زۆر سەرنجڕاکێش بوو کە ژنێک لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەم پۆستە دەستنیشانکرا، بەڵام بۆ ئێمە تازە نییە و کارێکی قورس نییە، بە پێچەوانەوە ئەرکێکە کە ساڵانێکە ئەنجامی دەدەین و ئەزموونمان تێدا هەیە.
لە قۆناغی هەییدا ئێوە چۆن دەتوانن ڕۆڵی ژنان لە داهاتووی سووریادا چالاک بکەن؟
وەک ژنێک، بوونی من لە شارەوانیدا لایەنێکی خزمەتکردنی کۆمەڵگەی هەیەو لایەنێکی تری ئەوەیە کە من چۆن دەتوانم سیستم و هۆشیاریی ژنانی خۆمان بپارێزم و پێشی بخەم، بۆ ژنان بوونی بە هێزی پێشەنگ و بەشداربوونی لە ناو کارەکەدا بەرپرسیارەتیی سەرەکییە، لەو بارەیەوە هیوای ژنان زۆر گەورەیە کە ئێمە بەهێزتر دەکات و بەشداربوونی ژنان لە ناو هەموو بوارێکدا گەورەتر دەکات، ئێستا لە شارەوانیشدا ژمارەیەکی گەورەی ژنان هەیە کە کارەکانی باش دەکەن، بوونی ئەوان یەکلاکەرەوە و کاریگەرە، بۆ ئەمەش من خاوەندارێتی لە ژنان و دەستکەوتەکانیان دەکەم کە ئێمە ئەزموون، ماندووبوون و تێکۆشانی خۆمان لە ساڵانێک لە تەواوی بوارەکاندا بەرز بکەینەوە.