"ئێمە ناوەستین هەتا رێبەر ئاپۆ لە ناو خۆماندا نەبینین"

سارا خەلیل، ئەندامی کۆمیتەی کەمپەینی "کات کاتی ئازادییە" باسی لە کەمپەینەکە کرد و وتی: "کەمپینەکە ئێستا چووە ناو گۆڕەپانی نێودەوڵەتیەوە لەبەر ئەوە تێکۆشان بەردەوامە و تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنین ناوەستین".

 

بەرچەم جودی

کۆبانێ-  کەجەکە لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کەمپەینی "کات کاتی ئازادییە"ی لە ئاستی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەستپێکرد لە هەر پارچەیەکی کوردستان بە پێی خۆبەڕێوەبەریی خۆیان بەشداری هەڵمەتەکە بوون و دەستیان بە چالاکی کرد،  لە رۆژئاوا-باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" هەڵمەتەکەی بەڕێوەبرد ئاژانسەکەمان سەبارەت بەپێشکەوتن و ئاستی کەمپینەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سارا خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لەهەرێمی فورات کرد.

 

ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کارەکە چۆن و لە چ ئاستێکدا ئەنجام درا؟

چەندین ساڵ تێپەڕبووە کە ڕێبەرەکەمان لە زیندانی ئیمڕاڵی و گۆشەگیرییەکی سەختدایە، بۆیە هەڵمەتەکەمان دەستپێکرد کە کاتی ئازادیە هەموو ڕێکخراو و پارت و بەشەکانی کۆمەڵگا بە پێی خۆبەڕێوەبەریی خۆیان چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە سەدان چالاکی لە رێپێوان و کۆبوونەوە و لێدوان و سیمینار و هتد ئەنجامدرا، ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام بینیمان کە گەلی کورد و دۆستانمان لە دەرەوەی وڵات چالاکیان ئەنجام داوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ساڵێکی دەوڵەمەند بوو بە چالاکیەکان کە هەموو کەسێک ئامادە بوو نەک تەنیا پێکهاتەی کوردی بەڵکو پێکهاتەی عەرەبیش بەشداری لەهەڵمەتەکەدا کردووە، کۆبونەوەیەکمان بۆ ژنانی عەرەب کرد کە داوایان کرد ژنان لە هەرێمەکانیان گردبونەوە ئەنجام بدەن هەروەها داوای چالاکی جۆراوجۆریان کرد کە خەڵک بە ئاستی خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ دەبینن دەتوانین بڵێین کەمپینەکەمان کاریگەری هەبووە لەسەر هەموو پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

جیاوازی نێوان ئەم کەمپینە و ڕابردوو چیە؟

کەمپینەکە لەسەر ئاستی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام ئەمڕۆ چووە ناو گۆڕەپانی نێودەوڵەتیەوە ئەمساڵیش فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری جیهاندا ناسێنرا ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکانی ئەوروپا لەلایەن خەڵکی ئازادەوە ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش کەشتی ئازادی ڕێبەرئاپۆ کە بە وێنەکانی ڕازێندرایەوە و لە یۆنانەوە بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوت، هەنگاوێکی زۆر باش بوو کە ئێمە پێی دڵخۆش بووین، لە ئەنجامدا بۆمان ڕوونە کە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ ناسیوەتەوە و تێکۆشانی سەرۆکایەتی بۆ هەموو گەلان سەردەکەوێت مرۆڤ دەتوانێت ئەم لایەنانە وەک جیاکەرەوەیەک بگرێتە دەست.

 

لە کاتێکدا کە ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرنامەی هەموو جیهاندا بووە، بڕیار و سزاکانی دەوڵەتی تورک لە دوورگەی ئیمراڵی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

دۆخی ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا ئەوەیە کۆبوونەوه لەگەڵ خێزان و پارێزەران ئەنجام نادرێت تەنیا کاتێک دۆخی تەندروستی ڕێبەری ئاپۆ ڕوون نەبوو، دەوڵەتی تورک لە ئەنجامی فشارەکانی گەلی کورد ڕێگەی بە تەلەفۆن کردن دا لەگەڵی، چونکە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئێستا لە بەرنامەی فەیلەسووفان و زانایان و چالاکوانان و پارێزەران و هتددایە لە جیهان دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بڵێت کە هەڵمەتەکە بێ کاریگەرە، بەڵام مەترسییەکەیان لە کردەوەکانیاندا ڕوونە لەم چوارچێوەیەدا دەڵێین ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئێستا ئەرکی تاک و گەلانی ئازادی جیهانە.

 

بەتایبەتی وەک ژنان، چۆن خەبات و تێکۆشان بەڕێوەدەبەن؟

ساڵێک بەسەر هەڵمەتەکەدا تێدەپەڕێت، بەڵام چالاکیەکانمان بەردەوامن تا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە هەبێت و گۆشەگیری هەڵبگیرێت، ئێمە ناوەستین ئێمە دەمانەوێت بە ئازادی و جەستەیی لەگەڵ ڕێبەرەکەماندا بژین، ڕاستە ئێمە لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکەیدا دەژین، بەڵام ئەمە بۆ ئێمە بەس نییە، چونکە ئامادەین گیانی خۆمان بکەینە قوربانی، ڕێبەری ئاپۆ نەک تەنها بۆ ژنانی کورد بەڵکو بۆ ئازادی هەموو ژنان دەجەنگێت".