ئەلیف کایا کە لەژێر داروپەردوودا دەرهێندرا لە کوێیە؟

ئەلیف کایا لە بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات لە گەڕەکی جەبرایل لە شوقەی ئەملیک لە نهۆمی یەکەم دەژیا، هیچ هەواڵێک لە ئەلیف کایای تەمەن ١٨ ساڵەوە نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دووڤار، لە ڕۆژی یەکەمی بوومەلەرزەکە، ئەلیف کایا لە ژێر داروپەردوودا لابرا ئەو کەسەی کە دەڵێت ئەلیف کایا لە ناو خۆڵەکە لابرا،کاتێک دەستنیشان کران، لەسەر زەوی بەجێیان هێشتن و چوون بۆ یارمەتیدانی ئەوانی تر، هەرچۆنێک بێت ئەمە بۆ خیزانەکە  پشتڕاست نەکرایەوە و چوونە لای دادوەرو خیزانەکە وتیان کە لە گۆڕستانی بێکەسانیش تەرمی ئەلیفیان نەبینیووە.

 

گوایە ئەلیف کایا لە ناو داروپەردوودا لابراوە، خێزانەکە بە ئەگەری ئەوەی کە ئەلیف لە چاودێری فریاکەوتندا بێت وەستاون.