"یەکێتی ژنانی سووریا لەم پرۆسەیەدا گرنگە"

وەعید ئەلوەجری، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندەییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ژنانی سووریا و هاوبەشکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-ئەنجومەنی ژنانی سووریا بۆ بڵاوکردنەوەی ئەزموونی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە ئاستی ڕۆژئاوادا کار دەکات، ئامانج لێی بونیادنانی یەکێتی ژنانی سووریاو کردنەوەی دەرفەتەکانی گەیشتن بە ئازادییەکانیانە، لەم پرۆسەیەدا کە سووریای پێدا تێدەپەڕێت، پێویستی بە یەکێتی ژنان هەیە، کردارو سیاسەتکانی هەتەشە بۆ دوورخستنەوەی ڕۆڵی ژنانە لە کۆمەڵگەدا.

 

دەربارەی ئەو سیاستەکانی لە بەرامبەر ژنان پەیڕەو دەکرێت، وەعید ئەلوەجری، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندەییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا قسەی بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

"ژنان بە شۆڕش دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە"

وەعیدە ئەلوەجری جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی سووریا دەبێت یەکێتی خۆیان بونیاد بنێن و وتی: خەڵکی سووریا ئازارێکی زۆریان بینیوە لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە، سەرەڕای ئازار و سەختیەکان، ژنانی سووریا لە چوارچێوەی شۆڕشدا بوونیان نیشان دا، شۆڕش و خەباتیان کرد، لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتدارانە بەرخۆدان دەکات کە ویستوویانە دەنگیان قڕ بکەن، ئەو ژنانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا خاوەن دەستکەوتن، ئەوان شێوازی ژنانی پێشەنگ وون کە داوای ئازادی و دادپەروەری دەکەن، ژنی سووریا وەک تێکۆشەرو بەرخۆدێر دەناسرێن، لە پرۆسەکەدا یەکێتی ژنانی سووریا زۆر گرنگە.

 

"لە سووریاوە تا ئەفغانستان تێکۆشان پێویستە"

ئاماژەی بەوەکرد، ژن بۆ دەستکەوتنی مافی خۆی دەبێت کار و کارکردن لە سووریای نوێ بەهێز بکات و وتی: دەبێت ئاستی کارکردن و کارکردنیان بەرز بکەینەوە، بۆ ئەوەی لە بڕیارەکاندا بوونیان بەدەستبهێنین، لە هەموو کۆمەڵگەکاندا بوونی ژنان کۆمەڵگە پەرەپێدەدات، دەبێت لە دژی سیاسەتەکانی دژی ئازادیی ئەوان بوەستینەوە، لە سووریاوە بۆ ئەفغانستان نابێت ژنان مافەکانیان بوەستێنن. بوونی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری لە ناوچەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بکات.

 

"ئێمە ئەزموونی ژنانی ڕۆئاوا لەناو ژنانی سووریادا بڵاو دەکەینەوە"

وەعید ئەلوەجری وتی: دەوڵەتە سەرمایەدارییەکان هەوڵدەدەن دەنگی ژنانی ئازاد ببڕن، هەوڵدەدەن خەڵک بهێننە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، هەروەها ئەو دەستکەوتانەی کە ژنان لە شۆڕشدا بەدەستیانهێناوە بدن، بۆیە هەموو ئەم سیاسەت و پلانانە لە دژی کۆمەڵگە ڕزگارکەرەکان دەکرێن، بیناسن، ئێمە هەوڵێکی زۆرمان هەیە بۆ دەستگەیشتن بە دەنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هەمان کاتدا ئێمە ئەزموونی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بەهەموو ژنان دەگەینین، بۆ ئەوەی بتوانین ڕۆڵی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەدەستبهێنین.