یەکێتی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا پەرە بە هونەرەکانی ژنان دەدات

فیدان محەمەد، ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی عەفرین، کە پشتیوانی لە پێشکەوتنی ژنان دەکات لە بواری ئەدەبی و کلتور و هونەر، داوای لە گەنجان کرد کە شارەزایی خۆیان بدۆزنەوە و پەرە بە تواناکانیان بدەن. شیرین عەلی

فیدان محەمەد، ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی عەفرین، کە پشتیوانی لە پێشکەوتنی ژنان دەکات لە بواری ئەدەبی و کلتور و هونەر، داوای لە گەنجان کرد کە شارەزایی خۆیان بدۆزنەوە و پەرە بە تواناکانیان بدەن.

شیرین عەلی

 

شەهبا- یەکێتی ڕۆشنبیرانی شەهبا بۆ پاڵپشتی کردن، بەهێزکردنی ژنان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دامەزراوە، بۆ برەودان بە بوارەکانی ئەدەب، کلتور و هونەر، فیدان محەمەد، ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی عەفرین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە یەکێتیەکە توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدات و پێشبڕکێی ساڵانەی ئەدەبی ڕێکدەخات.

 

"ئامانجمان بەهێزکردنی گەنجانە"

فیدان محەمەد، باسی لەوەکرد، کە ئامانجیان فراوانکردنی کارەکانی یەکێتیەکەیە و دەربارەی بەشێک لە چالاکییەکانیان وتی، "ئێمە کتێب دەدەینە خوێندکاران و پاشان لێیان دەپرسین کە لەو کتێبانەی دەیخوێننەوە چی تێدەگەن و باسێکی کورتی کتێبەکە بکەن، ئێمە تیشکی سەرەکیمان خستوەتە سەر گەنجان چونکە ئەوان داهاتوومانن و ئایندەی ئەدەبیاتی ئێمەن".

هەروەها باسی لەوە کرد، ئەو گەنجانە دەتوانن بەشداری ئەو خولانە دەکەن کە لەلایەن یەکێتیەکەوە ئەنجامدەدەرێت، شەرڤین و بەیاز دوو ژنی گەنجن، نابیست و ناگوفتن، بە نووسین پەیوەندیان پێوە دەکەن و بڕیاری وایە لەداهاتودا وەک مامۆستای نیگارکێشی لە یەکێتیەکدا دابمەزرێن.

 

"بیهارین پێشبڕکێکەی بردەوە"

بیهارین محەمەد خەڵکی عەفرینە، وتی "بەشداریم لە پێشبڕکێی ئەدەبیدا کرد و بردمەوە، من بەشداریم لە خولەکانی ڕاهێنانی یەکێتیەکە کرد و مامۆستایانی یەکێتیەکە هانیان دام کە بەردەوام بن لە نووسین، پاشان کتێبێکم نووسی بەناونیشانی "چۆن بە کوردی قسە بکەم" بە پشتیوانی مامۆستاکانم کتێبەکەم بڵاوکرایەوە، من داوا لە هەموو گەنجان دەکەم کە کارامەییەکانیان بدۆزنەوە".