یەکێتی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد: بێدەنگی هاوبەشی تاوانە

یەکێتی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد داوای لە یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەڵوێستی بەرپرسیارانەیان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە توندوتیژی دڕندانە دژی ژنان و تاوانەکانی جەنگ.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکیتی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد سەبارەت بە هێرشەکانی چەتە جیهادییەکانی هەتەشە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پاڵپشتی دەکرێت، دژی کورد لە شاری حەلەب، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە کراوەو تێیدا هاتووە: وەک ژنە پەرلەمانتارە کوردەکانی دانیشتووی کوردستان و ڕەوەند، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی چەتە چەکدارەکان و هێزە سەر بە سوپای سووریا دەکەین بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب. ئەم هێرشانە کە بە ڕوونی خەڵکی مەدەنی و ژنان و منداڵانی کردۆتە ئامانج، سیاسەتێکی پاکتاوکردنی نەتەوەییە و کۆچبەریی زۆرەملێیە.

 

"سیاسەتی قڕکردن و کۆچکردن"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەوەی لە حەلەب ڕوویدا لە چەمکەکانی ئاسایش و سەقامگیری تێپەڕیوە، ئەمە سیاسەتێکە گەلی کورد دەکاتە ئامانج، بە شێوەیەکی سیستماتیک هەوڵدەدات گەلی کورد لەناوببات و بە زۆر ئاوارەیان بکات، لە سووریا ئەوەی سەقامگیری و ئاسایش دەهێنێت، ئیرادەیەکی سیاسیی دانوستانکارانەیە کە ڕێگەی بۆ ئاشتی خۆشکردووە، هەر دەستوەردانێکی ناوەندی یان ناوچەیی کە ئەم دەرفەتە نەهێڵێت، وەک لە حەلەب،، ڕووبەڕووی یەکتر دەبێتەوە بەرخۆدانی بەهێزی جەماوەری، هەڕەشەی دامەزراندنی یەک سیستەم کە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکاتە ئامانج، درێژەپێدەری ڕژێمی ئەسەدە لە سووریا، دەرگا بەڕووی کۆمەڵکوژی نوێدا دەکاتەوە.

 

کاردانەوە لە دژی بێدەنگی نێودەوڵەتی

داوا لە یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە وەڵامی پێویستیان بۆ هێرشەکان نیشان نەداوە، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ژنان هەڵوێستی بەرپرسیارانەیان هەبێت بۆ ئەوەی ئەو توندوتیژییە دڕندانەی دژ بە ژنان و تاوانە جەنگییەکان کە لە حەلەب ئەنجام دەدرێن  دووبارە نەبنەوە.

 

'ئێمە لەگەڵ ڕۆژئاواین"

ئێمە وەک ژنانی پەرلەمانتاری کورد بە دڵ و گیان ڕایدەگەیەنین کە لە ڕۆژائاوا لەگەڵ گەلەکەمانداین. ئێمە پێمان وایە خەبات بۆ دیموکراسی و ئازادی گەلی کوردستان بە هیچ هێزێکی چەکدار ناتوانێت شکست بهێنێت. لە دڵەوە سڵاو لە تێکۆشانی ئازادی و بەرخۆدانی هەموو گەلانمان، بەتایبەتی گەلی کورد کە بەرخۆدێرن، دەنێرین.