یەکەم پێشانگای هونەری'دۆنا'... تابلۆی شێوەکاری ڕاستی بەرجەستە دەکات و ئیلهام بە سەردانکەران دەدا

سەرەڕای بەدەستهێنانی بازێکی چۆنایەتی لە لیبیا، هونەری شێوەکاری هێشتا گرنگی زۆری پێنەدراوە، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زۆر دەبێتەوە بەهۆی نەبوونی بایەخی ناوخۆیی، لە کاتێکدا ژنان هونەر بە ئامرازێک دەزانن بۆ دۆکیۆمێنتکردنی کەلەپووری کلتوری و هێنانەدی گۆڕانکاری.

 

هیندی ئەشعیبی

 

 

بنغازی- لەم ساڵانەی دواییدا دیمەنی هونەری شێوەکاری لە لیبیا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، چەندین پێشانگا؛ڤیستیڤاڵ ؛کۆڕی هونەری جۆراوجۆر بەڕێوەچوو کە ئامانجیان بەهێزکردنی تەڤگەری هونەریە، تیشک خستنەسەر گرنگی لە گەشەپێدانی وڵاتەکەدایە.

 

 

دەرگاکانی یەکەم پێشانگای هونەری دۆنا لە بنغازی ڕۆژی ١٨ی نیسان کرایەوە ،زیاتر لە ١٠٠ تابلۆی ژنانی گەنجی لیبیا کۆکردۆتەوە، توانیویانە ڕاستی بگەیەنن،بەهرەکانیان لە وێنەکێشانی تابلۆکاندا بەکار بهێنن، کاریگەری لەسەر سەردانکەران و ڕێکخەرانی پێشانگاکە هەبوو.

 

 

لە پەراوێزی پێشانگاکەدا کە تا ٣٠ی نیسان بەردەوام دەبێت، ئینجی فاسی،هونەرمەندی شێوەکارکە بەشداری لە چەندین فێستیڤال و پێشانگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە، وتی "ئەم جۆرە پێشانگا و بەشدارییە هونەرییانە تەڤگەری هونەری لە وڵاتدا زیاد دەکات ،گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی لە ڕێگەی تابلۆی شێوەکاری کە باس لە بابەتی جۆراوجۆر دەکات، ڕەنگدانەوەی ڕۆح و ڕاستی ژنانی هونەرمەند دەکات."

 

 

جەختی کردەوە کە هونەری شێوەکاری و وێنەکێشان بنەمای گەشەکردنی شارستانیەتن، لە ڕێگەی هونەر؛پەیکەرتاشی؛وێنەوە ئاشنابووین هونەریش ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە بۆ گەشەپێدانی وڵات و دۆکیۆمێنتکردنی کەلەپووری جیاوازی کەلتووری، هونەری شێوەکاری لە لیبیا لەژێر فشاری زۆردایە، هەندێک هونەرمەند لەکاتی نمایشکردنی تابلۆکانیان سوکایەتیان پێدەکرێن، لەلایەن کەسانێکەوە بێئاگان لە گرنگی ئەم هونەرە، کاریگەرییەکانی،هیوای پێشکەوتن،پشتیوانی زیاتریان بۆ هونەرمەندان دەخوازن،چەندین پێشانگای لەم بوارەدا ڕێکدەخەن.

 

 

هانا تاریق، خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی هونەری پێیوایە "تەڤگەری هونەری لە شارەکەدا زۆر لاوازە، هیچ شوێنێکی هونەری کراوە نییە کە سەردانکەران بتوانن ناوبەناو ڕوویان لێ بکەن، یارمەتیدەرە بۆ دەوڵەمەندکردنی تەڤگەری هونەری لە وڵاتدا."

 

 

هەرچەندە لیبیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە هەموو شێوەکانییەوە پێشکەوتنێکی گەورەی لە بواری هونەردا بەدەستهێناوە، بەڵام پێویستیان بە دەستپێشخەری پشتیوانی زیاترە.

 

 

نور عەلی،خوێندکاری هونەرە جوانەکان جەختی کردەوە، ئەم پێشانگایانە ڕەنگدانەوەی ڕاستی لیبیایە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هونەری شێوەکاری کردەوە لە گەشەکردنی شارستانیەتەکان وەک ئامرازێکی سەرەکی کە سەردەمە جیاوازەکانی شارستانیەتەکانی جیهان ڕوون دەکاتەوە.