یەکێک لە ژنە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک تەندروستی تێکچووە

باری تەندروستی یەکێک لەو سێ ئەندامەی ڕژاک لە زینداندا تێكچووە و هیچ زانیارییەکی دیکە لە بارەیەوە نازانرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سێ ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە ٥ی مانگەوە دوای گەڕانەوەیان لە ساڵیادی شەنگال لە بازگەی کەلەک لە شاری هەولێر لەلایەن پەدەکەوە دەستگیر دەکرێن و ماوەی ١٤ ڕۆژە زانیاری لەبارەیانەوە نازانرێت.

 

بەپێی دواین زانیاری کە بەڕێوەبەرانی ڕژاک لە ڕێگەی هەندێک کەسەوە بەدەستیان گەشتووە، دۆخی تەندروستی یەکێک لە ئەندامە دەستگیرکراوەکان لە زیندانی پەدەکەدا تێكچووە و توشی ڕشانەوە بووە، ڕژاکیش داوا لە ڕێکخراو و چالاکوانانی ژنان دەکات هەڵوێست نیشان بدەن بۆ سەربەستکردنی ئەندامەکانیان.

 

ت.پ