ئیسرائیل تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە هەوڵی لەناوبردنی کەرتی غەززە دەدات

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٢ هەزار و ٢٢٦ کەس، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٧٤ هەزار و ٥١٨ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لایەنی ئیسرائیلی دەستی کرد بە پرسیارکردن لە ئامادەنەبوونی لایەنی ئیسرائیلی بۆ ڕاگرتنی شەڕ یان قبوڵکردنی هەر دەستپێشخەرییەکی سیاسی لەلایەن لایەنی فەلەستینیەوە، ئەمەش پشتڕاستی کردەوە کە ئامانجی بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەناوبردنی کەرتی غەززە و بەتاڵکردنەوەی کەرتی غەززەیە دانیشتووانەکەی.

 

ئاماری کوژراوان لە هەڵکشاندایە و هێزەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەکان دەکەنە ئامانج، وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵدەدات کەرتی غەززە لەناوببات و تەواوی دانیشتوانەکەی بکاتە دەرەوەی سنورەکان، بیر لە هیچ چارەسەرییەک ناکاتەوە.

 

شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس پێی ناوە ١٧٠هەمین ڕۆژی خۆیەوە، بە بەردەوامی کۆمەڵکوژییەکان دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدرێت، ئەمەش  بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ٣٢ هەزار و ٢٢٦ کەس و بریندارەکانیش بۆ ٧٤ هەزار و ٥١٨ بریندار.

بۆ حەوتەمین ڕۆژ لەسەریەک هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی شیفا، هەروەها دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر دوو نەخۆشخانەی دیکە، نەخۆشخانەی ئەمەل لە خان یونس و نەخۆشخانەی نەسر لە شاری غەززە.

 

لایەنی ئیسرائیلی هیچ دەستپێشخەرییەکی بۆ ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاوارەکان قبوڵ نەکرد، لە کاتێکدا بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندبوو کە بارودۆخی ئیسرائیل مەحاڵە و ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە کردووە.