ئەکادیمیستەکان و چالاکوانان داوای مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان دەکەن
٣٣ چالاکوان و ڕۆشنبیری نێودەوڵەتی داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە هەنگاو بنێن بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی کردار بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێگەدان بە گەلی کوردستان دەنگی ڕێبەرەکەیان ببیستن.
ناوەندی هەواڵ
کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی "مافی هیوا"ی ئەو لەم دواییانەدا چڕتر بووەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە دەنگەکان داوای پێداچوونەوە بە مەرجەکانی گۆشەگیرییەکەی دەکەن و ڕێگەی پێبدرێت پەیوەندی بکات، گۆڕەپانەکانی مافی مرۆڤ و سیاسی شایەتی شەپۆلێکی نوێی ڕاگەیاندراو و هەڵوێست بوون کە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە دەردەچن.
٣٣ کەسایەتی لەوان ئەکادیمیست و ڕۆشنبیرانی نێودەوڵەتی، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە "مافی هیوا"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاک بکات، ڕاگەیاندراوەکە بەناونیشانی "مافی نێودەوڵەتی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هیوا" جەختی لەوە کردەوە، کە دیدگای ئۆجالان بۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیک شایستەی پشتیوانییە، هەروەها پێویستە دامەزراوە و هێزە دیموکراتیکیەکانی ئەوروپا لە سەرانسەری جیهاندا بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە دۆزی ئەو بگرنە ئەستۆ.
ڕاگەیاندراوەکە کە واژۆی ٣٣ ڕۆشنبیری لەسەرە، لەنێویاندا کەسایەتییە ناودارە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە هەموو هێزە دیموکرات و عەلمانییەکان و پێشکەوتنخوازەکانی جیهان کردووە، گوێ لە ئۆجالان بگرن، ڕەوانەی شاندی ئیمرالی کرا، هەروەها بۆ نوێنەرانی پەیوەندیدار لە کۆمیساری مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا.
”گوێ لە عەبدوڵا ئۆجالان بگرن”
ئاماژە بەوە کراوە، کە عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیاری تەڤگەریرمی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی ئاشتیانە و دیموکراتیکی کردووە کە هێزی خۆی لە یەکێتی مێژوویی گەلانی تورکیا، کورد، عەرەب و فارس وەربگرێت، هەروەها بانگەوازەکەی ئۆجالان کە بە توندی توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە، سنوورەکان تێدەپەڕێنێت و لە سەرانسەری جیهاندا دەنگ دەداتەوە.
دووپاتی کردەوە، کە پەکەکە خەباتی چەکداریی خۆی ڕاگرتووە و ململانێکان لە سووریا لە وەڵامی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان گەیشتووەتە کۆتایی و بەم شێوەیەش ڕێگە بۆ قۆناغێکی تێکەڵبوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆش کردووە، واژۆکاران ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ساتەوەختی ئێستا بە بڕوای ئەوان نوێنەرایەتی کاتێکی گونجاو دەکات بۆ چالاککردنی "مافی هیوا".
جەخت لەسەر پێویستی پێدانی ئازادیی کارکردن و پەیوەندیکردن بە ئۆجالان کراوەتەوە، هەروەها دڵنیابوون لەوەی کە گەلی کورد دەتوانێت دەنگی ڕێبەرەکەیان بەبێ سنووردارکردن ببیستێت، هاوکات واژۆکاران بانگەوازی خۆیان بۆ هەموو هێزە دیموکراتیک و عەلمانی و پێشکەوتنخوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا دووپاتکردەوە، کە گرنگییەکی پێویست بە دیدگای ئۆجالان بدەن و گوێ لە هەڵوێستەکانی بگرن و بە پێی ڕاگەیاندراوەکە بە بەشێکی دانەبڕاو لە ڕێگای چارەسەری ئاشتیانەیان دەزانن.
واژۆکارانی ڕاگەیاندراوەکە بریتی بوون لە ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیست و چالاکوانانی دیار لە بوارەکانی فەلسەفە، تیۆری سیاسی، کۆمەڵناسی و مافی مرۆڤ، لەوانە بیرمەندی فەرەنسی ئێدگار موران، ئالان بادیۆ ناسراو بە کارەکانی لە ئۆنتۆلۆژی و فەلسەفەی سیاسی، جاک ڕانسیێر ناسراو بە تیۆری دیموکراتیک و جوانکاری، ئەکسێل هونیس، نوێنەری تیۆری ڕەخنەیی، گایاتری سپیڤاک، تیۆریستێکی دوای داگیرکاری، ئەنجێلا دەیڤس، ئایکۆنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕەشپێستەکان ، نانسی فرەیزر، فەیلەسوفی سیاسی، سلاڤۆ ژیزێک، بیرمەندی سلۆڤینی، مێژوونووس ئێنزۆ تراڤێرسۆ، کۆمەڵناس کرایگ کالهون و جودی ویلیامز، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چالاکوان.