یەک هەزار و ٨٩٤ کۆچبەری سنووری بیلاڕوسیا دەگەڕێنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو كاروانی تری كۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا دەگەڕێنەوە عێراق و ئەمڕۆش ٤٣١ كۆچبەر دەگەنەوە عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو كاروانی تری كۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا دەگەڕێنەوە عێراق و ئەمڕۆش ٤٣١ كۆچبەر دەگەنەوە عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای داخستنی سنوور لەلایەن پۆڵەنداوە بەشێكی زۆری كۆچبەرانی كورد لە سنووری بیلاڕووسیا ــ پۆڵەندا بێ ئومێدبوون لە گەیشتنیان بە ئەوروپا لەو سنوورەوە، بەو هۆیەوە بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو کۆچبەرانە بەهۆی نالەباری بارودۆخی هەرێمەوە کۆچیان کردووە و ویستویانە ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان بونیادبنێن.

 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە ڕێنماییان داوە بە باڵیۆزخانەکانی کۆماری عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ تیمی دیپلۆماسی بنێرن بۆ ئەو شوێنانەی کۆچبەران تێیدان، پشتیوانی پێویست و هەماهەنگیان بۆ دابین بکەن لەگەڵ دەسەڵاتداران لە بیلاڕووس، لیتوانیا، لاتڤیا و پۆڵەندا.

 

سەحاف باسی لەوەشکرد، بەم دواییانە پەرۆشی زۆربوونی کۆچکردن بووین، بۆ ئەوەی بەپەلە لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتیمانییدا هەماهەنگی بکات و دەستپێشخەرییەکە بکات و تا ئێستا سەرکەوتوو بووە لە گەڕانەوەی کۆچبەران لە گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی خستوویەتەڕوو، لە یەکەم گەشتی ڕێکخراودا ٤٣١ كۆچبەر گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و لە دووەم گەشتدا ١٧٦ ، سێیەم ٤٣٥ کۆچبەر و چوارەمیش کە ئەم ئێوارەیە دەبێت ٤٣١ کۆچبەر دەگەڕێنەوەو و پێنجەمیش سبەینێ دەبێت و ٤٣٠ کۆچبەرن، کۆی گەڕانەوەی کۆچبەران دەبێت بە هەزار و ٨٩٤ کەس.