لە شەهبا ئاهەنگی ٨ی ئادار سازکرا

بزووتنەوەی مانگی زێڕین بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری شەهبا ئاهەنگێکی سازکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان، زنجیرەیەک چالاکیی لە کانتۆنی شەهبا ڕێکدەخرێت، ڕۆژانە چالاکییەکان بەردەوامە، بزووتنەوەی مانگی زێڕینی عەفرین-شەهبا بەو بۆنەیەوە، ئاهەنگێکی سازکرد، هەموو ژنانی ئەندام لە بزووتنەوەی مانگی زێڕین ئامادەبوون و بە جلوبەرگ و کەرەستەی هونەری تایبەت بە کلتووری خۆیان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

 

ڕێپێوانەکە لە کەمپی سەردەم سەر بە ناحیەی ئێهداس و گوندی تیل قیرە و ناحیەی ئێرێزی سەر بە کانتۆنی شەهبا بە دروشمی "ژن-ژیان-ئازادی"، دەستی پێکرد، پاشان ئاهەنگی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو.