بۆ بەشداری ژنانی فەڵەستین لە سیاسەتدا تێکۆشانی هاوبەش
ئەنجومەنی "الظل"ی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان لە فەلەستین دامەزراوە، لە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکانەوە تا ئەنجومەن و ئەنجومەنی نیشتمانی کاردەکەن بۆ بەشداریکردنی چالاکانەی ژنان لە سیاسەتد
نەغم کەراجە
غەزە-ڕێکخراوەکانی ژنان لە فەلەستین کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراون بۆ ئەوەی ژنان زیاتر چالاک بن لە سیاسەتدا و زیاتر دەربکەون و کۆت بۆ حیزبە سیاسییەکان بەکاربهێنن، چەندین ساڵە خەبات دەکەن بۆ بەهێزکردنی ژنان لە میکانیزمەکانی بڕیاردان و دەسەڵاتدا، ڕیما نەزال، سکرتێری گشتی یەکێتی ژنانی فەڵەستین کە بەشێکە لە ئەنجومەنی "الظل"ی ژنان، ئامانجی دامەزراندنی ئەنجومەنەکەو بەشداری ژنانی هەڵسەنگاند.
ڕیما نەزال ئاماژەی بەوەکرد ئەنجومەنەکە چەندین چالاکی پەروەردەیی ئەنجام دەدات بۆ پشتگیریکردنی کاندیدە ژنەکان و وتی: ئێمە کارمان کردووە بۆ ئەوەی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی حکومەتی ناوخۆیی و گشتیدا کاندید بن، ڕاهێنانمان کرد لەسەر ئەرکەکانیان بەپێی هەڵبژاردنی کاندیدەکان، کارمان کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژنان بەهرەکانیان بەدیبهێنن و هێزی خۆیان ببینن، جارێکی دیکە چالاکییەکانی ئاگادارکردنەوە لە نێوان شارەوانییەکان و گوندەکاندا لەبارەی جیاکاریی ڕەگەزییەوە ڕێکخرا.
"ئەو رێککەوتنانەی واژۆکراون کاریگەرییان لەسەر بەشداریی ژنان نەبووە"
ڕیما نەزال ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢١دا چوار ئەنجومەنیان ژنانیان لە کەرتی غەزە و ٨٩ یەنجومەنیان لە کەناری ڕۆژئاوا دامەزراندووە، وتی: بە تایبەتی لە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکاندا، خەباتێک هەبوو بۆ بەهێزکردنی بەشداریکردنی ژنان و شکاندنی بیرۆکەی پیاوسالاری کۆمەڵگەی زایەندی، لەم چوارچێوەیەدا، ژمارەی ئەنجومەنکانی ژنان زیادی کردووە. بەشدارییەکی گرنگ لە ڕێکخستنەوەی حکومەتە ناوخۆییەکان بە پێی ڕەگەز ئەنجامدرا، هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە هاندانی ژنان بۆ وەستاندن و دەنگدان. جگە لە سیاسەت، هەوڵ دەدرێت بۆ هاندانی بەشداریکردنی ژنان لە زۆر بواری کۆمەڵایەتی و ئابووریدا، کێشەی ژنان لە بەرنامەدایە و ئاگاداری مافەکانیانن، فەڵەستین چەندین پەیماننامەی نێودەوڵەتی واژۆ کردووە بەڵام کاریگەرییان نەبووە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکانی سیاسەتدا زیاتر پشتگیری بکرێن، لە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکانەوە تا ئەنجومەنی نوێنەران، ژنان سەرکردەیەکی بەهێزن.