پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەنووس بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە

پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و زیندانی پێشووی سیاسی کورد، دوای چوار مانگ لە لێکۆڵینەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و زیندانی پێشووی سیاسی کورد ئێوارەی دوێنێ دوای چوار مانگ لێکۆڵینەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.

 

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی لە هەموو مافەکانی بێبەشکراوە، لەوەتەی دەستگیرکراوە نەیتوانیوە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ خێزانەکەی و پارێزەرەکانی بکات.