بەهۆی بۆردوومانەوە چیای گارە و مەتینا سووتا
بەهۆی بەردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەر چیای گارە و مەتینا، دارستانەکان ئاگریان گرت و سووتان

ناوەندی هەواڵ
لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر بەری گارە و چیای مەتینا لە ئامێدی ئاگر کەوتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر لە چیای گارە و مەتینا کەوتەوە و بەهۆیەوە زەوی و زار و سەدار دار سووتان و ئاگرەکەی بەری گارەش چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.
هەر ئەمڕۆش فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بە هەلیکۆپتەر دەوروبەری گوندی گوهەرزی و بەلاڤەی ئامێدییان بە چڕی بۆردوومان کرد.