”ئەگەر هێرشەکە ئایدیۆلۆژی بێت، ئەوا وەڵامەکەش ئایدیۆلۆژی دەبێت”

ئیلکنور بیرۆل، ئەندامی لیژنەی ناوەندیی دەم پارتی دەڵێت: وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دژی ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت ئایدۆلۆژی بێت، هەروەها ژنان لە سەرانسەری وڵاتدا لە دەوری داواکاری ئازادی و یەکسانی یەکدەگرن، ئەمەش وایکردووە ڕۆژی جیهانی ژنان ببێتە سیمبولی بەرخۆدان

ئەلیف ئاکگول

 

ئیستەنبول-پەرەسەندنی شەپۆلی توندوتیژی لە سەرانسەری جیهاندا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەزموونە کۆمەڵایەتییەکان کە لەسەر ئازادی ژنان بونیاد نراون، ئێستا لە ژێر هێرشدان، لە تورکیاوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان ڕووبەڕووی سیاسەتی شەڕ و توندوتیژی و جیاکاری دەبنەوە لە سیناریۆیەکدا کە ناتوانرێت کورت بکرێتەوە بۆ ڕووداوە گۆشەگیرەکان بەڵکو ڕەنگدانەوەی ڕەوتێکی ئایدیۆلۆژیی سیستماتیکییە بۆیە زۆر گرنگە جەخت لەوە بکەینەوە کە وەڵامدانەوەی پێویست نابێت تەنها کاردانەوە یان سۆزداری بێت، بەڵکو ڕێکخراو و هۆشیارانە بێت، هەڵگری سیمایەکی فیکری و ئایدیۆلۆژی بێت.

 

ئەو هێرشانەی کە ئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێن، ئەو نموونە کۆمەڵایەتییە دەکەنە ئامانج کە بناغەکانی لەسەر ئازادی ژنان بنیات نراوە، ژنان لە پێگەی یاریزانە سەرەکییەکانی وتارەکەدا دادەنێن، ئەو پێکهاتە یەکسانیخوازەی کە دوای بەرخۆدانی کۆبانێ و شەڕی داعش سەریهەڵدا، تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی یان سیاسی نەبوو، بەڵکو هەڵبژاردنی ژیان بوو کە ژنان لەسەر بنەمای بەرگریکردن لە خۆیان و نوێنەرایەتی یەکسان و ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی دروستیان کردبوو، بە ئامانجگرتنی ئەم نموونەیەوە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە کاریگەری بیرۆکەی ئازادی ژنان لە هەردوو ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا.

 

لە بانگەوازێکی سنووربەزێندا، ئیلکانور بیرۆڵ، ئەندامی لیژنەی دەم پارتی،  هەروەها خەبات لە دروشمی ئازادییەوە کە لە دوای مردنی ژینا ئەمینی لە ئێران بەرزکرایەوە تا دەگاتە کۆبانێ و بزووتنەوەکانی ژنان لە ئەوروپا و ئەمریکای لاتین، لە داخوازییەکی هاوبەشدا بۆ یەکسانی و ئازادی یەکگرتووە، هەڵوێستی ژنان کورت دەکاتەوە و وتی: ئەگەر هێرشەکە ئایدیۆلۆژی بێت، ئەوا وەڵامەکەش ئایدیۆلۆژی دەبێت.

 

”ڕۆژئاوای کوردستان و نموونەی ئازادی ژن لە ژێر هێرشی ئایدیۆلۆژیدا”

ئیلکانور بیرۆڵ جەختی لەوە کردەوە، کە کارنامەی ژنان لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پرسی شەڕ و توندوتیژی و هێرشی ئایدیۆلۆژی زاڵە، هەروەها ئامانجی بە ئامانجگرتنی ڕۆژئاوای کوردستان تێکدانی ئەو نموونەیە لەسەر بنەمای ئازادی ژنانە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئاداری ٢٠٢٦، چەندین پرس کۆبووەوە کە پێویستیان بە گفتوگۆ و گۆڕانکارییە بەرەو بزووتنەوەیەکی بەرخۆدان کە لە ڕۆژی جیهانی ژناندا وروژێنرێت، لەگەڵ گەڕانەوەی تەپڵی جەنگ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە سووریا، دینامیکی ململانێکان هاوتەریب لەگەڵ ڕێڕەوی دانوستانە گرژەکان پەرەدەستێنێت، لەم قۆناغەدا ڕۆژئاوای کوردستان شایەتحاڵی هێرشێک بوو کە جیهادیەکانی هەتەشە پشتیوانی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دەستیپێکرد.

 

بە سەیرکردنی سروشتی ئەم هێرشە لە ڕوانگەی ئازادی ژنانەوە، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە نەک هەر سەربازییە بەڵکو ئایدیۆلۆژیشە، هەروەک ئیلکانور بیرۆڵ ڕوونی کردەوە: لە لایەکەوە هێز هەیە هەوڵی سەپاندنی سیستەمێکی دەوڵەتی دەدات کە ڕەگ و ڕیشەی لە ئایدۆلۆژیایەکی جیهادی-سەلەفیدا هەیە کە لە لایەن زلهێزە سەرمایەداری-ئیمپریالیستییە گەورەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە ڕاستیەکێلی کۆمەڵایەتی هەیە کە لە بەرخۆدان لە ساڵی ٢٠١٩ سەریهەڵداوە.

 

کۆبانێ وەک ڕەتکردنەوەی سیستەمی ستەمکار و نایەکسانی سەپێنراو بەسەر ناوچەکەدا، کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا، نموونەیەکیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی ژنان وەک بنەمایەکی بنەڕەتی پێکهێنا، ئەم نموونە هەوڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لە ئازادیی ژن و بەدامەزراوەییکردنی و کردنی بە بنەمای ژیانی کۆمەڵایەتیی دەدا، ئەمەش وایکرد ببێتە ئامانجێکی ڕاستەوخۆ بۆ هێزە پەرچەکردارەکان، لێرەوە دەکرێت بڵێین ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی دیار لە سروشتدا ئایدیۆلۆژین.

 

"نموونەی ئازادی ژن لە ژێر هێرشدایە"

ئیلکنور بیرۆڵ ڕوونیکردەوە، ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان تەنها لە پێکهاتە سەربازیی و سیاسییەکاندا سنووردار نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی کۆمەڵایەتییە کە ئازادی ژنان دەکاتە سەرنجی ناوەندی، ئازادی ژن واتای چییە؟ کاریگەرییەکانی بوونیان چییە؟ ئەم پرسیارانە وەک پایەی بنەڕەتی ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوا خراونەتەڕوو، هەنگاوی پراکتیکی نراوە بۆ وەرگێڕانی ئەمە بۆ ڕاستی بەرجەستە، ژنان لەشکر و یەکەکانی بەرگری و دامەزراوەی سەربەخۆی خۆیان دامەزراندووە و لە چوارچێوەی ئەم پێکهاتانەدا، شەڕێکیان لە دژی باڵادەستی پیاوان دەستپێکردووە بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی یەکسان، ئەمەش گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەم ئەزموونە بووەتە نموونەیەک کە ڕای گشتی جیهانی و بزووتنەوەکانی ژنان لە نزیکەوە پەیڕەوی لێدەکەن، لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییە جەستەیی و دەروونییەی کە پیاوسالاری سەپاندوویەتی و ئامرازەکانی ستەمکاریی کە پیاوان و دەوڵەت بەکاریان دەهێنن، دەنگی ژنان بەرزبوونەتەوە و ڕایدەگەیەنن، بڕیار سەبارەت بە جەستەم و کارەکانم تەنها هی منە، لە ڕێگەی ڕێکخستن و بەرەنگاربوونەوە دەیپارێزم، نەڵام ئەمڕۆ ئەم دەنگە بێدەنگ دەکرێت.

 

"دەبێت وەڵامدانەوەکە بە هەڵوێستێکی ئایدیۆلۆژی لە قاڵب بدرێت"

ئیلکنور بیرۆڵ ئاماژەی بەوەدا، کە توندوتیژی دژی ژنان تەنها لە ململانێ ناوچەییەکان سنووردار نییە، بەڵکو بووەتە دیاردەیەکی جیهانیی نائارامکەر، هەروەها بە سەیرکردنی تورکیا و پێشهاتە جیهانییەکان، خۆمان دەبینینەوە کە ڕووبەڕووی دیمەنێکی شۆککەر دەبینەوە ژنان و منداڵان بوونەتە ڕیزی ئەو گروپانەی کە کوشتنیان ئاسایی ببێتەوە، ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە شێوازەکانی دڕندەیی فراوانتر دەبن و ئامرازەکانیان زۆرتر دەبن، هەروەها ئێمە ڕۆژانە تووشی شۆک دەبین بە کوشتن و مردنی ژنان، پراکتیزەکردنی سیستماتیکی هەیە بە ئامانجی سڕینەوەی بوونی ژنان لە کایەی گشتی و بۆ گەڕانەوەیان، کە سنووردارە بە ڕۆڵی تایبەت و سنووردار، لە بەرامبەردا، بەرخۆدان و بزووتنەوەکانی ژنان، چ بە تاک و چ بە کۆمەڵ، ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوامی سیاسەتەکانی دەوڵەت و باڵادەستی پیاو دەبنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە دەبێت لە ڕوانگەی ئایدیۆلۆژییەوە تەماشای پرسەکە بکرێت، ئەگەر هێرشەکە ئایدیۆلۆژیش بێت، ئەوا دەبێت وەڵامەکە ئایدیۆلۆژیش بێت، بناغەی ئەم وەڵامەش لە گۆڕانێکی بەکۆمەڵدایە بەرەو شێوازە ڕەفتارییەکان کە بەرگریی ژنان لە ئازادی خۆیان دووپات دەکەنەوە، ڕەتکردنەوەی هەر دەسەڵاتێکیان بەسەر جەستە و ژیانی خۆیاندا، بەرخۆدان و ڕێکخستنی ئەوان، لەگەڵ هاتنی ٨ی ئاداردا، ژنان ئامادەبوون لە گۆڕەپانەکانی گشتیدا دەربڕینی هۆشیارییەکی بەهێز بێت کە ڕەتکردنەوەیان لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ئەوان دووپات بکاتەوە، زۆر گرنگە کە ئێمە بە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵەوە یەکبگرین کە دووپاتی بکاتەوە کە ئەم توندوتیژییە تەنها لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە کۆتایی پێبهێنرێت بەو پێیەی ئێستا بزووتنەوەکانی ژنان سنوورەکان تێدەپەڕێنن، ڕێپێوانکردن پێکەوە لە هەڵمەتێکی بەهێزدا، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ئەزموونی ڕزگاریخوازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانێت وەک نموونەیەکی ئیلهامبەخش بێت بۆ کۆمەڵگەکان.

 

"با ٨ی ئادار ببێتە ناوی ناڕەزایەتییە گەورەکەی جیهان"

جەختی لەوە کردەوە، کە خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا لەسەر داواکارییەکی هاوبەش کۆدەبنەوە: ئازادی، ئەوەی ڕوودەدات بەڕێکەوت نییە، بەڵکو دەرئەنجامی کۆبوونەوەی درێژخایەنی توندوتیژی سیستماتیکی دژ بە ژنان و منداڵانە، هەروەها کەزی بڕاو، ژنێک لە نهۆمی سێیەمەوە فڕێدراوە، جەستەی منداڵێک لە زەویدا کەوتووە، ئەم وێنانە ڕووداوی گۆشەگیر نین، بەڵکو ئاماژەن بۆ ئاستێکی توندوتیژی کە بووەتە شتێکی بەرگە نەگیراو، کە بانگەوازێکن بۆ شۆڕشێکی گەورە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ٨ی ئادار بە دەنگی بەرخۆدان، بەو هاودەنگییەی کە ئەم بەرخودانە پەروەردەی دەکات، بە خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی ژنان یاد بکرێتەوە، ژنان خێراترین هێزی بەرخۆدانن کە دەتوانن لە دەوری ئەم ئامانجانە یەکبگرن، هەروەها دەبێت ڕێکخراوەکەیان زیاتر بەهێزتر بکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم ڕۆژە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: با ٨ی ئادار ڕۆژێک بێت بۆ ژنان لە هەموو شەقامێکی جیهاندا،چڕۆژێک بێت کە بڕینەکە وەک هێمای ئازادی بەرز بکرێتەوە، کاتێک ئاڵا و و دەنگەکان بەرز دەبنەوە و لەگەڵ دروشمیان بۆ ئازادی، با ٨ی ئادار ببێتە ناوی ناڕەزایەتییە گەورەکە دژی باڵادەستی پیاوان و دژی هەموو ئەو ئامرازانەی توندوتیژی کە بۆ بەردەوامکردنی بەکارهێنراون.

 

ئیلکنور بیرۆڵ باوەڕی خۆی دەربڕی کە ملیۆنان کەس وەک هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو ئازادییەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن، ڕژاێنە سەر شەقامەکان و پشتیوانی لە خەباتی ئازادی کە ژینا ئەمینی لە ئێران دەستیپێکرد، ژنان لە ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و لە سەرانسەری ئەمریکادا شۆڕشەکەیان بە دەنگی بەرزتر و بەهێزتر دەنگ دەدەن لە دژی ستەم.

 

"ژن تاکە بەرگریکاری ئاشتییە کە لەسەر بنەمای یەکسانی دامەزراوە"

لە کۆتای قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە خەباتی ژنان تەنها لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیدا سنووردار نییە، بەڵکو خەبات بۆ سیستمێکی یاسایی یەکسانخوازانە و ڕێککەوتن نامەی نوێی کۆمەڵایەتیش دەگرێتەو، ژنان پارێزەری ئاشتین، کە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسانیخوازە کە ژنان پێشبینی دەکەن، هەروەها کۆمەڵگەیەکی دوور لە شەڕ و توندوتیژی، پێموایە ژنان بەهێزترین بەرگریکارن لە تێگەیشتنێک لە یەکسانی لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی هەر باڵادەستییەک یان دەسەڵاتێکی سەپێنراو، هەروەها ئەو یاسایەی کە ئەم لێکتێگەیشتنەی چەسپاندووە،من پێم وایە کە ژنان یاریزانی سەرەکین لە بونیادنانی ئەم سیستەمەدا، ئیرادەی دڵنیابوون لە پاراستنی لە چوارچێوەیەکی یاسایی نوێدا لەنێو ژنانیشدا هەیە.