وۆرکشۆپێک دەربارەی بنەماکانی ئازادی ژنان ئەنجامدرا

بە دروشمی " بە تێزەکانی ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین"، سەنتەری لێکۆڵینەوە لە توێژینەوەی جێندەر وۆرکشۆپێکی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا .

تەبقە - ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، سەنتەری لێکۆڵینەوەی جێندەر لە قەزای تەبقە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وۆرکشۆپێکی لە ژێر دروشمی "بە تێزەکانی ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" ئەنجامدا، وۆرکشۆپەکە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و ئەکادیمیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.

 

لە وۆرکشۆپەکەدا تیشکخرایە سەر، گرنگی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسی کە دادپەروەری و یەکسانی تێیدا زاڵ بێت، گەڕاندنەوەی کۆمەڵگە بۆ ڕاستی و گەڕاندنەوەی مێژووی ژنان لە ڕێگەی تێزەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە.

 

سەرەتا باس لە تێزەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کرا، دواتر سەبارەت بە مێژووی ژنان، بەردەوامیان بە وۆرکشۆپەکە دا، دواتر باسیان لە تێزەکانی ڕەچەڵەکی خێزان و گەشەی دانیشتووان کرد، لە کۆتایشدا باسیان لە تێزەکان لەسەر ئازادی ژیانی یەکسان و دەرئەنجامەکانی وۆرکشۆپەکە کرد.

 

ئەندامی ئەکادیمیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ئیلول ڕزگار، باسی لە ئامانجی ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکەی کرد و وتیشی: ئێمە لەم ماوەیەدا ئەم وۆرکشۆپەمان ئەنجامدا، یەکەم لەبەر ئەوەی مانگی شوبات مانگی بیستو پێنجەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە، و لەم دواییانەشدا بوومەلەرزەیەک کە دوورگەی ئیمرالی گرتەوە، هیچ دڵنیایییەک لەبارەی پێگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە، ویستویانە پەیامێک ئاراستەی هەموو ژنان بکەن کە بەرامبەر هەموو توندوتیژییەکان بوەستنەوە و کۆمەڵگەیەکی ئازادی دوور لە ئەقڵیەتی پیاوسالاری پێکبهێنن.

 

وتەبێژی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژیی لە پارێزگای مەنبەج، مێرڤەت ئەحمەد، وتی: لەم دواییانەدا مەودای داواکاری بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەرەی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان فراوانتر بووە، هەوڵمانداوە چارەسەر بۆ هەموو پرسەکان و چۆنیەتی بنیاتنانی ئەو کۆمەڵگە ئازادە بدۆزینەوە کە بەدوایدا دەگەڕێین.

 

سەبارەت بە مێژووی ژنان ئاماژەی بەوەدا، ژن پێگەیەکی گەورەی لە کۆمەڵگادا هەبووە، بەڵام بەهۆی سەپاندنی دەسەڵاتی پیاوان و لێبوردەیی ڕەگەزییەوە، جیاوازی کۆمەڵایەتی و نایەکسانی لەنێوان ڕەگەزەکاندا دروست بووە، بۆیە دەبێت سەرلەنوێ بە هەموو چەمکە کۆمەڵایەتییەکان پێداچوونەوە بکرێت.

 

وتەبێژی سەنتەری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی جێندەر، سدقی خلو، ئاماژەی بەوەدا، هەوڵیاندوە لەڕێگەی وۆرکشۆپەکەوە هۆشیاری و متمانەی ژنان زیادبکەین، کە دەرئەنجامە گرنگەکانی لەخۆگرتبوو، دەشڵێت "ئێمەش لە بەرامبەردا هەوڵدەدەین لە ڕێگەی تێزەکانی ڕێبەرەی گەلی کورد عەبدوڵا  ئۆجەلانەوە، کۆمەڵگە ڕزگاربکەین، بە تایبەتی ژنان.

 

کۆتایی وۆرکشۆپەکە بە کۆمەڵێک دەرئەنجام کۆتایی هات، بە پێویستیان زانی هەموو ژنێک مێژووی خۆی بە دروستی بزانێت، لە مێژووی خۆی تێبگات و بەرپرسیار بێت لە هەموو وردەکارییە گرنگەکان، بۆ ئەوەی لە لێبوردەیی ڕەگەزی تێبگات و بەرەنگاریی ببێتەوە.