لە بەیروت کۆنفرانسی "پێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک" بەردەوام دەبێت

 لە کۆنفرانسی "پێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک - ڕێگای ئاشتی" بە بەشداری پارێزەران و ئەکادیمی و سیاسەتمەداران لە بەیروتی پایتەختی لوبنان گفتوگۆی گرنگ بەڕێوەچوو.

بەیروت

 

کۆنفرانسی "پێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک - ڕێگای ئاشتی" لەلایەن کۆنگرەی هەمیشەیی فیدراڵی لوبنان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی ڕۆشنبیری نەورۆز، پلاتفۆرمی ڕۆژهەڵاتی فرەڕەنگ، نۆڤوس ئۆراو سێکلۆرۆم دیموکراتی و هەستانەوەی بەیروت لە ١٣ی حوزەیران لە بەیروتی لوبنان دەستیپێکرد.

 

لە ١٠ وڵاتەوە بەشدارن

پارێزەران، سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیرانی ۱۰ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان وەک لوبنان، عێراق، تونس، سودان، فەلەستین، ئوردن، میسر، ئەفریقای باشوور، ئێران، تورکیا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کوردستان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

 

لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، وتاری دەستپێکردن پێشکەشکرا، دواتر باس لە تەوەرەکانی یەکەم و دووەم کرا، یەکەم پانێڵ بە ناونیشانی "پشێوی جیهانی و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بوو، تیایدا باس لە قەیرانی جیهانی کرا و هۆکار و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کاریگەری قەیرانی لوبنان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی، هەروەها کێشەی بەڕێوەبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس کرا.

 

پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی تاوتوێکرا

لە پانێڵی دووەمدا بە ناونیشانی "بەڕێوەبەرایەتی گەل و بەربەستەکانی بەردەمی"، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هۆکار و کاریگەرییەکانی، بارودۆخی ئێستای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی و خەبات بۆ شکستپێهێنانی پیلانگێڕییەکە باس کرا.

 

فۆزا یوسف: کۆنفرانسەکە گرنگییەکی مێژوویی هەیە

فۆزا یوسف، کە بە ناوی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کرد، بۆ ئاژانسەکەمان دەربارەی گرنگی کۆنفرانسەکە وتی: بۆ ئەوەی باشتر باسی کێشەکانیان بکەین و بە شێوەیەکی بابەتی گفتوگۆیان لەسەر بکەین و چارەسەر و ڕێگا پێویستەکان بدۆزینەوە، کۆنفرانسەکە گرنگە و چەندین گفتوگۆی گرنگ ئەنجام دراوە، لە گفتوگۆکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێبەرانی ئێستا لە سەدەی ٢١دا یان لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێن یان ئەوانەی کە بەو شێوەیە سەپێندراون، هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە پێشەنگەکانی ئەم جوگرافیایە هەمیشە ڕووبەڕووی کوشتن و دەستگیرکردن بوونەتەوە. بە هەمان شێوە، گۆشەگیرییەکی توند لە سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. لەبەر ئەوە دەبینرێت کە ڕێبەرانی خەڵک بەم شێوەیە لەناودەبرێن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە سەرکردایەتی نەکرێت.

 

ئەزمون لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

فۆزا یوسف تیشکی خستە سەر فشارەکان لەسەر ژنان و وتی: لە کۆنفرانسەکەدا، ئێمە ئەوەمان پشتڕاست کردەوە کە بەڕێوەبەرانی ئێستا تێگەیشتنی پیاویان هەیە و تێگەیشتنیان دوورە لە چارەسەرکردنی کێشەی ژنان. لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات و بەگشتی لە هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا،  ئەمە بە ئەزموونەکانمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاست کراوەتەوە و سەلماندوویەتی کە ژنان دەتوانن کۆمەڵگەکان بەرەو سیستمێکی باشتر ڕابەرایەتی بکەن.

 

سیستمی هاوسەرۆکایەتی

فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەکرد ٥٠٪ ژنان لە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و لە هەموو دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبردندا بەشداری دەکەن لەسەر بنەمای یەکسانی و نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە، وتیشی: ئێمە پشتڕاستمان کردەوە کە ئەمە نموونەیەکە کە دەتواندرێت لە هەرێمەکەدا گشتگیر بکرێت و سوود لەم ئەزموونە وەربگرێت، چونکە بارودۆخی نێوان ئەم وڵاتانە بەم شێوەیەیە، هەمەجۆری ئایینی و تایەفەیی لە سوریا و لوبنان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە و گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش و دامەزراندنی ستراتیژێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەرچەندە ناوەکانیان دەگۆڕدرێن، بەڵام لە بنەڕەتدا داهاتوویەکی هاوبەش لە ناوچەکەدا بونیاد نا.

 

"پێویستە سیستمێکی نوێ دروست بکرێت"

ئەندازیار ڕەشا عیتانی، سەرۆکی کۆمەڵەی بەیروت ئەلسەموود و وتی: ئێمە پێویستمان بە سیستمێکی نوێیە بۆ ئەوەی بتوانین دادپەروەری و یەکسانی بەدی بهێنین، بۆ بەدیهێنانی یەکسانی ڕەگەزی و لەنێو هەموو ناوچەکانی دەنگدان لە وڵاتدا، بوونی ژنان لە کاری سیاسیدا ئەمڕۆ پێویستییەکی سەرەکییە، ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، ناتوانین ئامانجەکەمان بەدەست بهێنین، ئێمە دەمانەوێت خۆمان وەک ژن بەهێز بکەین و پشتگیری یەکتر بکەین و هانی هەموو ژنان بدەین بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ کاری سیاسی بەبێ جیاکاریی جێندەری.

 

ڕەشا عیتانی لە قسەکانیدا تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: لە ڕووی دیموکراسییەوە، ئێمە وەک ژنان دەتوانین مافەکانمان بەدەست بهێنین لە ڕێگەی خەباتمان و ئەمڕۆ لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کارەکانمان لەسەر دیموکراسی بۆ یەکسانی ڕەگەزییە.

 

ڕەوشی ژنانی فەلەستین

فاتن ئەز ئەحمەد، ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ژنانی پەنابەر و کۆچبەر لە فەڵەستین کە لە کامپی بورج ئەلبەرانجە لە لوبنان دەژی، داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ١٦٤ دەکات کە مافی گەڕانەوەیە بۆ فەڵەستین، وتی: بەهۆی قەیرانی ئابووری و بێکاری لە خاکەکەمان دوورکەوتینەوە، دەمانەوێت منداڵەکانمان لەو خاکە گەورە بکەین کە خۆشمان دەوێت، بۆ ئەمە خەڵکی فەڵەستینی کە لە لوبنان دەژین هەمیشە کۆنفرانس و وانە ڕێکدەخەن، وەک پەنابەران، مافە مەدەنییەکانمان پێشێل دەکرێن، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە گرنگییەکی زیاتر بە کێشەی پەنابەرانی فەڵەستینی بدەن بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان، من بەشداریم لەم پلاتفۆرمەدا کردووە بۆ گەیشتن بە دەنگی فەلەستینییەکان و داواکردنی مافەکانی پەنابەران و ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.