ئەفغانستان، ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی ژن بۆ ٣٠٠ کەمبووەوە

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، کە ژمارەی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئەفغانستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە و ژمارەی ئەو ژنە رۆژنامەنووسانەی کار دەکەن لە ٣٠٠ هەزارەوە بۆ ٣٠٠ ڕۆژنامەنووس دابەزیوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای حوکمی تاڵیبان، دەویسترێت ژنان لە قوتابخانە و کار و ژیانی پیشەیی دووربخرێنەوە و هەوڵدەدرێت ڕێگەش لە کاری ڕۆژنامەوانی ژنان بگیرێت، کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان لە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕاپۆرتی کاری ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە ژمارەی ئەو ژنە رۆژنامەنووسانەی کاردەکەن لە ٣٠٠ هەزارەوە بۆ ٣٠٠ رۆژنامەنووس دابەزیوە.

 

کۆمیتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ژنانی ئەفغانی بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و گوتی: ژنانی ئەفغانی لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ئەزموونێکی قورسیان تێپەڕاندووە و تا ئێستاش بەردەوامە، پێویستە لە ئەفغانستان پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین بکرێت و ئەوەش ببینرێت کە دۆخی کارکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن جێگەی نیگەرانییەکی جدییە".

 

ت.پ